هه‌وڵه‌كانی لێپرسینه‌وه له پارێزگاری نه‌ینه‌وا، بۆته كاری یه‌كه‌می كوتله‌كانی ئۆپۆزسیۆن له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی سیاسیی و ئیدارییه‌وه.
حوسامه‌دین عه‌بار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ئاشكرایده‌كات، له نێو ئه‌نجومه‌ندا ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستپێكردووه بۆ لێپرسینه‌وه له مه‌نسور مه‌رعید، پارێزگاری نه‌ینه‌وا، كه چه‌ند مانگێكه له‌و پۆسته‌دایه.
"هۆكاره‌كانی لێپرسینه‌وه له پارێزگار كاندیدی به‌رێوه‌به‌ری پۆسته گرنگه‌كانه له ده‌ره‌وه‌ی رێكاره‌كان، له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان بۆ كۆمپانیای دیكه و گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره حكومییه‌كانه‌ی به ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌ن ده‌ستبه‌كاربون" عه‌بار بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
17ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ره‌یه‌كی نوێی سیاسی ئۆپۆزسیۆن پێكهێنرا له 23 ئه‌ندام به‌ناوی (عیراقییه نه‌ینه‌وا)، ئه‌وه‌ش هه‌ڵبژاردنی مه‌نسور مه‌رعید به پارێزگار، به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی سیاسی له نێو كوتله‌كاندا.
عه‌بدولره‌حمان وه‌كاع، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێیوایه ناكرێت پارێزگار لۆمه بكرێت له دانانی كاندیدی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه حكومییه‌كان، چونكه قسه‌ی كۆتایی لای ئه‌نجومه‌نه نه‌ك پارێزگار.
پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و وه‌به‌رهێنان له نه‌ینه‌وا، له گرنگترین پۆسته‌كانه كه جیاوازی له‌نێو ئه‌نجومه‌ندا دروستكردووه و ئۆپۆزسیۆن به كاندیده‌كانی رازی نییه، به پاساوی ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی به‌رێوه‌بردنی ئه‌و پۆستانه‌یان نییه
ئه‌سیل عه‌بادی، له كوتله‌ی سه‌نه‌د سه‌ر به په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی له 24ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ خۆی بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده كاندید كرد و له ئه‌نجومه‌نه‌وه هه‌ڵبژێردرا، به‌وهۆیه‌وه ناكۆكییه‌كان زیاتر بون، به‌وپێیه‌ی تۆمه‌تباركرا به‌وه‌ی توانای پێویستی نیه و به‌پێی سیڤیییه‌كه‌ی مه‌رجه‌كانی تێدا نییه.
هه‌رچه‌نده ئه‌سیل عه‌بادی له 28ی ئابدا پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت، به‌ڵام دواتر و به‌بڕیاری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق به وه‌كاله‌ت، له‌و پۆسته دورخرایه‌وه.
عه‌بدولره‌حمان وه‌كاع جه‌ختیكرده‌وه "جموجۆڵه سیاسییه‌كان نابێت كاریگه‌رییان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌بێت" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌وڵه‌كانی لێپرسینه‌وه له پارێزگار.
له ئایاری ئه‌مساڵدا و به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، مه‌نسور مه‌رعید وه‌ك پارێزگاری نه‌ینه‌وا و سیروان رۆژبه‌یانی وه‌ك جێگری هه‌ڵبژێردران، ئه‌وه‌ش دوای لابردنی نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان له‌و پۆسته‌دا به بڕیاری په‌رله‌مانی عیراق.
به دوای ئه‌وانیشدا و له دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا، پۆسته‌كانی تری یاریده‌ده‌ری پارێزگار، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پڕكرانه‌وه، به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، كوتله‌ی خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌نه‌د و حزبی ئیسلامی.