له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك، سێ رۆژه هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت راگیراون و هێزی زیاتر بۆ ئه‌گه‌ری خۆپیشاندان بڵاوكراونه‌ته‌وه، له كاتێكدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵگیراوه له به‌غدا و به چڕیش هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ده‌درێت.
خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی عیراق، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له به‌غدا ده‌ستیپێكرد، هه‌رزوو چه‌ند پارێزگایه‌كی تری گرته‌وه و به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزیشه‌وه سه‌دان كه‌س بونه قوربانی.
له چه‌ند رۆژی رابردودا و هاوكات له‌گه‌ڵ فراوانبونی ناڕه‌زاییه‌كاندا، به بڕیاری حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له چه‌ندین پارێزگای عیراقدا راگیران.
به‌پێی به‌دواداچونی په‌یامنێرانی (كه‌ركوك ناو) له كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین؛ له شه‌وی 2ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، هێڵی ئینته‌رنێتی ته‌واوی كۆمپانیاكان راگیراون و تا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ی مانگ، ئنیته‌رنێت نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
پێشتر (كه‌ركوك ناو) له رێی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و نوسینگه‌ی دابینكردنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه بڵاویكرده‌وه، بڕیاری راگرتنی ئینته‌رنێت له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نیه‌ی و له به‌غداوه‌یه.
راگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك له كاتێكدایه، له‌و پارێزگایانه‌دا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی نییه هاوشێوه‌ی به‌غدا و شاره‌كانی تر، ته‌نیا له كه‌ركوك بۆ چه‌ند كاتژمێرێك ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گردبونه‌وه و هه‌رزوو كۆتاییهات.
به‌پێی به‌دواداچونی په‌یامنێرانی (كه‌ركوك ناو)، له ناوشاره‌كاندا هێزی زیاتری ئه‌منی بڵاوكراونه‌ته‌وه و جێگربون، به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌وه.
له خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی تردا، ئاڵۆزی سه‌ریهه‌ڵدا و به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، زیاتر له 60 هاوڵاتی كوژراون له پێنج رۆژی رابردودا و زیاتر له هه‌زار كه‌سیش برینداربون، به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق كه میدیاكان بڵاویانكردۆته‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق پێنجشه‌ممه رابردو قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له به‌غدا راگه‌یاند و بڕیاریدا هه‌ر پارێزگایه‌كی تر سه‌رپشك بكات له راگه‌یاندی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، ئه‌وه‌ش درێژه‌ی كێشا تا به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ی تشرینی یه‌كه‌م، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له به‌غدا هه‌ڵگیرا.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه سه‌رباری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له به‌غدا و چه‌ند شارێكی تر به‌رده‌وامی هه‌بوو.
له موسڵ و كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك، سه‌رباری خراپی بارودۆخی خزمه‌تگوزاری وه‌ك هاوڵاتیان زیاد له جارێك له گردبونهوهكانی پێشتردا باسیانكردووه، به‌ڵام هیچ جموجۆڵێك نییه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له ئێستادا.
رامی سه‌عدی، هاوڵاتیه‌كی موسڵه و ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده شاره‌كه به ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت له نه‌بونی كار و خزمه‌تگوزاری، "به‌ڵام خه‌ڵك ده‌ترسن خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن چونكه ده‌ستبه‌جێ به تۆمه‌تی داعش بون ده‌ستگیرده‌كرێن، بۆیه له ماڵه‌كانیاندا ده‌مێننه‌وه به بێ ده‌نگی".
له سه‌ر ئاستی باڵای سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و حزبه‌كاندا له عیراق، هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ده‌درێت، به گوێگرتن له هاوڵاتیانی خۆپیشانده‌ر.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیران جگه له راگه‌یاندنی چه‌ندین بڕیار له باره‌ی هه‌لیكار و دامه‌زراندن و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه، به‌ڵێنی گوێگرتن و جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌رانی داوه.
له په‌یامێكیشدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، دوێنێ هه‌ینی جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی په‌یامی خۆپیشانده‌ران گه‌یشتۆته ده‌سه‌ڵات، داوای پاراستنی ئارامی ناڕه‌زاییه‌كانی كرد.
هه‌روه‌ها له وتاری هه‌ینیدا ئه‌حمه‌د سافی، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه له كه‌ربه‌لاوه به‌ناوی عه‌لی سیستانییه‌وه داوای له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق كرد هه‌نگاوی كرداری و رون بگرنه‌به‌ر بۆ چاكسازی و جێبه‌جێكردنی داواكاری خه‌ڵكانی ناڕازی.