حكومه‌تی عیراقی، بڕیاریداوه به دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبون و پێدانی قیستی دروستكردنی خانوو له ته‌واوی پارێزگاكاندا، له‌گه‌ڵ دابینكردنی موچه بۆ ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی، له نێویاندا به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ی به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن.
بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هات به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو 5ی تشرینی یه‌كه‌م له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، به ئامانجی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، 17 بڕیار له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌ركراوه و تایبه‌ته به هاوڵاتیانی هه‌موو پارێزگاكان، له گرنگترینیان دوباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبوونه بۆ كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت و توێژه‌كانی تر.
له بڕیاره‌كانی تردا هاتووه؛ له‌رێی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانییه‌وه بۆ نیشته‌جێكردن، 100 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له هه‌موو پارێزگاكاندا بنیاتده‌نرێن، له‌وه‌شدا پارێزگا و ناوچه هه‌ژاره‌كان له‌به‌رچاو ده‌گیرێن.
بڕیاردراوه هه‌ر پارێزگارێك له سنوره‌كه‌ی خۆیدا، لیژنه پێكبهێنێت بۆ ناونوشكردنی ئه‌و خێزانانه‌ی پێویستیان به هاوكاری هه‌یه، له نێویاندا ئه‌وانه‌ی موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن، له دوو هه‌فته‌دا ناوه‌كان به‌رزبكرێنه‌وه بۆ ئه‌میندارێتی گشتی تا زه‌وییان پێبدرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق، بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ سندوقی نیشته‌جێبون زیادده‌كات، به ئامانجی زیادكردنی قیستی خانووبه‌ره، ئه‌وه‌ش له پرۆژه‌ی بودجه‌ی 2020دا جێگیرده‌كرێت، تا خه‌ڵك توانای دروستكردنی شوێنی نیشته‌جێبونیان هه‌بێت.
هه‌ر به‌پێ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، 150 هه‌زار كه‌سی بێكار و ئه‌وانه‌ی ناتوانن كاربكه‌ن مانگانه موچه‌ی 175 هه‌زار دیناریان بۆ دابینده‌كات بۆ هه‌ر كه‌سێك، ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی سێ مانگ.
له ناوچه بازرگانییه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی تردا، حكومه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی به بازاڕكردن و كۆشك بتیاندهنێت له ماوه‌ی سێ مانگدا، به مه‌رجێك هه‌ر خاوه‌ن كۆشكێك به‌ڵێنبدات كار به دوو كه‌سی بێكار بدات، به‌وه‌ش هه‌لیكار بۆ لانیكه‌م 45 هه‌زار كه‌س ده‌ڕه‌خسێت.
له‌رێی به‌رنامه‌یه‌كی راهێنانه‌وه، كارده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی 150 هه‌زار كه‌س بخرێنه سه‌ركار، له گه‌نجانی ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان و ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌شیان نییه، له‌گه‌ڵ پێدانی هاوكارییه‌كی دارایی له ماوه‌ی راهێنانه‌كه‌دا و بۆ سێ مانگ، ئه‌وه‌ش بڕی 175 هه‌زار دیناره بۆ هه‌ر كه‌سێك له ماوه‌ی مانگێكدا.
هه‌ر گه‌نجێك له خوله‌كانی راهێناندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، قه‌رزی پێده‌درێت بۆ پرۆژه‌ی تایبه‌ت به خۆی.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقیش، له 15ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه، ده‌رگای وه‌رگرتن به‌روی گه‌نجاندا ده‌كاته‌وه، به مه‌رجێك ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 25 ساڵیدا بێت.
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ كارده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌نده ئه‌منییانه‌ی پێشتر گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رێكاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وانه‌بێژانی خۆبه‌خش و ته‌رخانكردنی شایسته‌ی دارایی بۆ وانه‌بێژان له پرۆژه‌ی بودجه‌ی 2020دا.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریداوه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، به‌پێی رێكاره‌كان، جوتیاران ببه‌خشێت له كرێی زه‌وی كشتوكاڵی، ئه‌وانه‌ی كرێی پێشتریان لابووه تا كۆتایی ئه‌مساڵ.
له نێو بڕیاره‌كانی حكومه‌تدا ئه‌وه‌ش هاتووه؛ قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان له هاوڵاتیان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وه‌ك شه‌هید هه‌ژمارده‌كرێن، سودمه‌ندده‌بن له یاسا به‌ركاره‌كان و كه‌سوكاریان مافیان پێده‌درێت، برینداره‌كانیش له‌رێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه چاره‌سه‌ری ته‌واویان بۆ دابینده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌ت.
خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی عیراق، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له به‌غدا ده‌ستیپێكرد به‌هۆی نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و ههلیكارهوه، دواتر چه‌ند پارێزگایه‌كی تری گرته‌وه و دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزییه‌كانیش داواكارییه‌كان گۆڕا بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران.
له چه‌ند رۆژی خۆپیشاندانه‌كاندا و به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق، نزیكه‌ی 100 كه‌س كه زۆرینه مه‌ده‌نی بون كوژراون و لانیكه‌م چوار هه‌زار كه‌س برینداربون.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، بڕیاریداوه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا، جارێكی‌تر تاوتوێی داواكارییه‌كانی تری خۆپیشانده‌ران بكاته‌وه و بڕیاری پێویست له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربكات.