ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانی شاری كه‌ركوك، رۆژانه ده‌چنه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا بتوانن هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت به‌كاربهێنن.
چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، له شه‌وی 2ی تشرینی یه‌كه‌مدا، ته‌واوی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له پارێزگاكانی عیراق و له نێویاندا له كه‌ركوك راگیران، ئه‌وه‌ش به‌بڕیاری حكومه‌تی ناوه‌ندی و دوای فراوانبونی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی خه‌ڵك.
ئارام عه‌بدولره‌حمان، گه‌نجێكی شاری كه‌ركوكه و له ناحیه‌ی پردێ-وه به ئاراسته‌ی هه‌ولێردا رۆیشتووه تا گه‌یشتۆته بازگه‌ی شێراوه، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌پێناو ده‌ستڕاگه‌یشتنی به ئینته‌رنێت؛ "له‌وێ توانیمان به‌شداری ئینته‌رنێتی ئاسیاسێل بكه‌ین كه له كه‌ركوك ناكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌رێگای تایبه‌تی خۆی".
هه‌ر گه‌نجێك بیه‌وێت به‌شداری ئینته‌رنێت كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن بكات، پێویسته له سنوری حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌شداربێت و جی پێ ئێسی مۆبایله‌كه‌ی هه‌ڵبكات، تا نیشانی بدات له كه‌ركوك نیه.
له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌شدا بۆ كه‌ركوك، ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئینته‌رنێتی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندییان ته‌له‌فۆنییان كردووه، ئه‌گه‌ر جارێكی‌تر جی پێ ئێس هه‌ڵبكه‌نه‌وه، ئه‌وا شوێنه‌كه‌یان ده‌رده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته هۆی راگیرانی ئینته‌رنێته‌كه‌ی.
راگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له ته‌واوی عیراقدا جگه له هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه، خۆپیشاندانه‌كان هه‌موو پارێزگاكانی نه‌گرتۆته‌وه و له كه‌ركوكیش، ته‌نیا ئێواره‌ی چوارشه‌ممه 2ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ چه‌ند كاتژمێرێك ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گردبونه‌وه بۆ پاڵپشتی ناڕه‌زییه‌كانی به‌غدا.
محه‌مه‌د ئازاد، دانیشتوی كه‌ركوكه و به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه پێویستی زۆری به ئینته‌رنێت هه‌یه، چونكه به ئۆنلاین كڕین و فرۆشتن ده‌كات، "گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ ساڵانی نه‌وه‌كان، چۆن ئه‌وكات قاچاخچێتی خواردن و خۆراك هه‌بوو، ئێستاش ئێمه به قاچاخ ئینته‌رنێت ده‌هێنینه‌وه كه‌ركوك".
راگرتنی ئینته‌رنێت له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاركردنی (كه‌ركوك ناو)یش هه‌بووه، كه گرنگی به روماڵی روداوه‌كانی ئه‌و ناوچانه ده‌دات، چونكه به‌هۆی نه‌بونی ئینته‌رنێته‌وه زۆر به زه‌حمه‌ت وێنه و ڤیدیۆ و بابه‌تی پێده‌گات.
مسته‌فا محه‌مه‌د، هه‌ینی رابردوو له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانیدا چۆته ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك و له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی سنوری سلێمانی توانیویانه ئینته‌رنێت به‌كاربهێنن، ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ته‌نیا بۆ یاری په‌بجی ئینته‌رنێتم پێویسته و به‌كاریده‌هێنم".
ئه‌و گه‌نجه پێیوایه پێویست نیه حكومه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كدا ئینته‌رنێت له ته‌واوی خه‌ڵكدا بكوژێنێته‌وه.
به‌شێكی له هاوڵاتیانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك، له‌گه‌ڵ راگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتدا، رویانكرده به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتی خۆڕایی (فری) كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی كه سنورداره، به‌ڵام له ئێستادا و به‌وته‌ی په‌یامنێرانی (كه‌ركوك ناو) ئه‌ویش وه‌ك پێویست كاری پێناكرێت.
زیاد له سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیا و ناوه‌نده‌كانی دابینكردنی ئینته‌رنێت له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی جێناكۆك، پێشتر بۆ (كه‌ركوك ناو) ئه‌وه‌یان رونكرده‌وه راگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه و به‌بڕیاری راسته‌وخۆی به‌غدا بووه، هه‌ر لای ئه‌وانیشه‌وه قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر ئینته‌رنێت هه‌ڵده‌گیرێت.
بڕیاری راگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ناڕه‌زاییه‌كاندا و به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بارگرژییه‌كانیشه‌وه، تائێستا نزیكه‌ی 100 كه‌س كوژراون و چوار هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، كه زۆرینه مه‌ده‌نی بون.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، له دوایین كۆبونه‌وه‌ی نائاساییی خۆیدا دره‌نگانی شه‌وی شه‌ممه 5ی تشرینی یه‌كه‌م، 17 بڕیاری ده‌ركرد له نێویاندا ته‌رخانكردنی زه‌وی نیشته‌جێبون و پێدانی موچه‌ی مانگانه به خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و بێكار، وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چونی داواكاری خۆپیشانده‌ران.