به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا، له پلانیدایه 10 پرۆژه جیاوازی ته‌ندروستی به‌پێی بودجه‌ی ته‌رخانكراوی ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدات، له‌كاتێكدایه به‌ده‌ست 65 ملیار دینار كۆرتهێنانهوه ده‌ناڵێنێت.
پرۆژه‌ی بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 550 ملیار دینار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نیوه‌ی په‌سه‌ند كردووه، 135 ملیار دیناری بۆ ته‌ندروستی ته‌رخانكراوه، به‌ڵام ئه‌و كه‌رته پێویستی به پاره‌ی زیاتر هه‌یه تا ئه‌و كورتهێنانه‌ی روبه‌ڕوی بۆته‌وه پڕیبكاتهوه.
جاسم ئیبراهیم مه‌عماری، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "شه‌ش ناوه‌ندی ته‌ندروستی سه‌ره‌كی، دوو ناوه‌ندی لاوه‌كی و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 100 قه‌روێڵه‌یی دروستده‌كرێن".
به‌پێی راپۆرته ته‌ندروستییه‌كان، ته‌نیا هه‌زار قه‌ره‌وێڵه هه‌یه بۆ ملیۆنێك و 800 هه‌زار هاوڵاتی، ئه‌وه‌ش نیوه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌یه كه لانیكه‌م پێویسته هه‌بێت، به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا، كورتهێنانی داراییان هه‌یه، به‌هۆی "خراپی ئیداره‌دانی پێشتره‌وه"، مه‌عماری رونیشیكرده‌وه "حه‌وت هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له كه‌رتی ته‌ندروستی دامه‌زرێنراون، به‌بێ دابینكردنی بودجه بۆ موچه، بۆیه موچه‌یان له بودجه‌ی به‌كارخستن و ئه‌مانات پێدراوه، ئه‌وه‌ش وایكردووه 65 ملیار دینار كورتهێنان دروستبێت".
به‌پێی راپۆرتێكی پزیشكانی بێسنوری نێوده‌وڵه‌تی، شاری موسڵ، هێشتا به‌رێژه‌ی سه‌دا 70 پێویستی به توانای چاودێری ته‌ندروستی هه‌یه.
"كارده‌كه‌ین بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كانی تیشك و دابینكردنی ئامێره‌كان، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی ددان له به‌ری راستی موسڵ".
جاسم ئیبراهیم مه‌عماری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌وڵده‌ده‌ن ئامێرێكی قه‌سته‌ره و ئامێرێكی سونه‌ری پشكنینی مه‌مك دابینبكرێت بۆ موسڵ، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پێنج كۆگا بۆ ده‌رمان، جگه له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گه‌یاره له باشوری پارێزگاكه‌دا.
نه‌ینه‌وا دوه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عیراقه، روبه‌ره‌كه‌ی زیاتره له 39 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه و له 33 یه‌كه‌ی ئیداری پێكهاتووه، كه دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س، بۆ زیاتر له سێ ساڵیش به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه‌وه له ئاڵۆزیدا بوو.
به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی باسی له‌وه‌كرد كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی راوێژكاری له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لام له به‌ری راستی چه‌پ له كۆتاییدایه و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی یه‌كه‌ی فریاكه‌وتن له خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه.
"نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌سیری فێركاری له‌رێی رێكخراوی (UNFP) كار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌كرێت، واده‌ی كۆتاییش بۆ ته‌واوبونی كاره‌كان ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی 2020ـه"، به‌وته‌ی مه‌عماری.
له ماوه‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی موسڵ، نۆ نه‌خۆشخانه زیانی به‌ركه‌وت له كۆی 13 نه‌خۆشخانه‌ی حكومی، ئه‌وه‌ش بووه هۆی لاوازی توانای چاودێری ته‌ندروستی له نه‌ینه‌وا.