له نه‌ینه‌وا و پارێزگاكانی تری عیراقه‌وه، رۆژانه 15 خێزان ئاواره‌ی هه‌ردوو كه‌مپی حه‌سه‌ن شام و خازر ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی لێپرسراوان؛ به‌هۆی هه‌ڵكشانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی و ترسی خه‌ڵكه له ئاڵۆزیی.
خۆپیشاندانه‌كانی عیراق، له سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌مه‌وه له به‌غدا ده‌ستپێكرد و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی گرته‌وه، له ئه‌نجامی بارگرژییهكانیشدا زیاتر له 100 كه‌س كوژران و شه‌ش هه‌زار هاوڵاتیش برینداربون.
ره‌شید ده‌روێش، لێپرسراوی گشتی کەمپەکانی حەسەن شام و خازر بە (کەرکوک ناو)ی وت "به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایی خه‌ڵك و خۆپێشاندانه‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق، ترس و دودڵی دروستبووه و كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ كه‌مپ".
هه‌رچه‌نده ناڕه‌زاییه‌كان نه‌گه‌یشتۆته سنوری نه‌ینه‌وا، به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و دوو كه‌مپه، زۆرینه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی ئاواره ده‌بنه‌وه، خه‌ڵكی ناوچه جیاوازه‌كانی پارێزگاكه‌ن.
"خه‌ڵك ده‌ترسێت له‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه و بارگرژییه‌كان، بۆیه به‌ر له دروستبونی ئاڵۆزی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و له رۆژانی رابردودا، له یه‌ك رۆژدا 15 خێزان ئاواره بونه‌ته‌وه".
به‌وته‌ی لێپرسراوی كه‌مپه‌كانی خازر و حه‌سه‌ن شام، ئه‌وان هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ئاواره‌كاندا ناكه‌ن و هه‌ر كه‌سێك روی له‌وان بكات، به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك وه‌ریده‌گرن و شوێنی بۆ دابینده‌كه‌ن.
كه‌مپه‌كانی خازر، حه‌سن شام یه‌ك و دوو ده‌كه‌ونه سنوری كارگێڕی پارێزگای هه‌ولێر، پێنج هه‌زار خێوه‌تی تێدایه كه زیاتر له 17 هه‌زار ئاواره‌ی تێدا نیشته‌جێیه له خه‌ڵكی موسڵ، ئه‌نبار، به‌عاج، ته‌له‌عفه‌ر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه.
شێروان جه‌مال خدر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای داخستنی به‌شێك له كه‌مپه‌كانی سنوری نه‌ینه‌وا، زیاتر له 250 خێزان دووباره ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌وه".
له هه‌فته‌كانی رابردودا ژماره‌یه‌ك كه‌مپی ئاواره‌كان له نه‌ینه‌وا داخران دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
"به‌دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانهكانهكان به‌رده‌وامییان هه‌بێت و ئالۆزیی بكاته نه‌ینه‌وا رێژه‌ی ئاوارهبونهوهی خه‌ڵك زیاتر ده‌بێت" به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، كه داواشیكرد له‌و بارودۆخه‌دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق كه‌مپی نوێی ئاواره‌یی بنیاتبنێن له هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ مانگی ئابی ئه‌مساڵ، زیاتر له 700 هه‌زار ئاواره له سنوری هه‌رێمدایه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وان.
هه‌ر له‌و مانگه‌دا، 196 خێزان جارێكی‌تر ئاواره‌ی كه‌مپه‌كان بونه‌ته‌وه، له كاتێكدا ته‌نیا 175 خێزان بۆ زێدی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014وه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و دواتر شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه، نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی ئاواره بوون كه ده‌كاته نزیكه‌ی سه‌دا 15ی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵات، له‌و ژماره‌یه‌ش تائێستا زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه.