له سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا، بڕیاره ده‌ست به دروستكردنی 12 هه‌زار شوقه و خانوو بكرێت به ئامانجی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی نیشته‌جێبون، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازی حكومه‌تی عیراقی‌دا.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی خه‌ڵكدا، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاریدا بۆ بنیاتنانی 100 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له ته‌واوی وڵات‌دا، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و پارێزگا و ناوچانه‌ی هه‌ژارن.
مه‌نسور مه‌رعید، پارێزگاری نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "12 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون ته‌رخانكراوه بۆ پارێزگاكه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و بڕیاره به‌پێی پێویستی شار، قه‌زا و ناحیه‌كان دابه‌شبكرێن".
به‌شێكی تری بڕیاره‌كانی حكومه‌ت، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبون و پێدانی هاوكاری دارایی بوو به گه‌نجان، تا ده‌خرێنه سه‌ر كار.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق داوای تاوتوێی فراوانكردنی سنوری شاره‌وانییه‌كانی كردووه، بۆ دابینكردنی زه‌وی نیشته‌جێبون، له نێویاندا زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان.
"فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی و پلاندانان تاوتوێی پرۆژه‌كان ده‌كه‌ن بۆ بنیاتنانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون، ئه‌وه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیدا" به‌وته‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا.
مه‌رعید ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له سنوره‌كه‌یدا شوێنی نیشته‌جێبونی هه‌ڕه‌مه‌كی زۆر نییه، هه‌ر زیاده‌ڕۆییه‌كیش رێگری لێكراوه و ئه‌و دۆسیه‌یه له‌ژێر كۆنتڕۆڵكی حكومه‌تی خۆجێیدایه.
بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عیراقی دوای ئه‌وه‌هات له خۆپیشاندانه‌كاندا، كه به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری گرته‌وه، زیاتر له 100 كوژران و هه‌زارانی دیكه‌ش برینداربون.
له ئێستادا به‌غدا ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته‌وه وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی تێچویان له خوار یه‌ك ملیار دیناره‌وه‌یه، له‌وانه نۆژه‌نكردنه‌وه، بنیاتنان، پاككردنه‌وه، گواستنه‌وه و دابینكردنی پێداویستی.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت پرۆژه‌كانی پارێزگاكه له نێویاندا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون، به جۆرێك بنیانده‌نرێن؛ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كێشه‌ی نه‌بونی شوێنی مانه‌وه‌یان هه‌یه بتوانن سودی لێوه‌ربگرن، مه‌نسور مه‌رعید وتی "چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نیشته‌جێبون ده‌بێته هاوكاری بۆ حكومه‌تی خۆجێی تا شاره‌كه له‌و بارودۆخه ده‌ربهێنێت كه ساڵانێكه تێیدا ده‌ژی".
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا، به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه، رێژه‌ی وێرانكاری له شاری كۆنی به‌ری راستی موسڵ گه‌یشتۆته سه‌دا 90، له‌وانه وێرانبونی هه‌زاران خانوو، فه‌رمانگه‌ی حكومی و كه‌رته‌كانی تری خزمه‌تگوزاری.
شاری موسڵ و ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له ئابی 2017دا له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه عیراقییه‌كان كۆنتڕۆڵكرانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له حوزه‌یرانی 2014دا داعش ده‌ستیبه‌سه‌رداگرت.