ئاواره‌كانی نیشته‌جێی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زۆرینه‌یان نه‌بوونه‌ته خاوه‌نی كارتی بایۆمه‌تری بۆ به‌شداری له هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتوودا، له‌كاتێكدا واده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانیش كۆتاییهات.
به‌پێی یاسای هه‌مواركراوی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، كۆمسیۆن تا 15ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی وه‌ك دوامۆڵه‌ت دیاریكرد بۆ ده‌نگده‌ران و ئاواره‌كانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك، بۆ ئه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری به‌ده‌ستبهێنن.
سه‌گڤان حه‌سه‌ن، لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندن له ئوفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئاواره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپ رێژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆمار و به‌ده‌ستهێنانی كارتی بایۆمه‌تری زۆر كه‌مبوو، رێژه‌كه له نێوان سه‌دا 15 بۆ 20 بوو".
له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 700 ئاواره هه‌یه، كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی نه‌ینه‌وان و له‌و ژماره‌یه‌ش، كه‌متر له 250 هه‌زار كه‌س له كه‌مپه‌كاندان، ئه‌وانیتر له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپدا ده‌ژین.
"41 بنكه‌ی تۆماركردنی ده‌نگده‌ران و چه‌ند تیمێكی گه‌ڕۆكمان هه‌بوو، ده‌یانجار داوامانكرد ئاواره‌كان په‌له بكه‌ن له تۆماركردنی ناوه‌كانیان، ئه‌وانه‌ی له نێو كه‌مپه‌كاندا بون، به رێژه‌ی سه‌دا 80 تۆماره‌كانیان نوێكرده‌وه".
لێپرسراوه‌كه‌ی كۆمسیۆن له دهۆك ده‌ڵێت داوایان له ئۆفیسی گشتی به‌غدا كرده‌وه جارێكی‌تر واده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران درێژبكاته‌وه، به‌ڵام "باوه‌رناكه‌م چیتر ماوه‌كه درێژبكرێته‌وه".
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشتر زیاد له جارێك واده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری درێژكرده‌وه.
سه‌گڤان حه‌سه‌ن وتی "دوای ده‌رچونی بڕیاری په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیاندا ده‌نگبده‌ن، چیتر ئاواره‌كان له نوێكردنه‌وه‌ی تۆماره‌كانیان ساردبونه‌وه، چونكه زه‌حمه‌ته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان".
به‌پێی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، پێویسته هه‌ر ده‌نگده‌رێك و له نێویاندا ئاواره‌كان له سنوری زێدی خۆیاندا ده‌نگبده‌ن، ئه‌وه‌ش وایكرد پێشتر ئاواره‌كان له دهۆك و چه‌ند كه‌مپێكی تردا ناڕه‌زایی ده‌رببڕن.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، بڕیاره له 1ی نیسانی 2020دا ئه‌نجامده‌درێت.
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە 14 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنییە.