حه‌وت گه‌نجی كوردی دانیشتوی كه‌ركوك، گه‌یشتونه‌ته كورستانی سوریا و په‌یوه‌ندییان كردووه به هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌وه، تا دژی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا بوه‌ستنه‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی توركیا، 10 رۆژه له‌ژێر ناوی "كانی ئاشتی" ده‌ستیپكردووه دژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، به پاساوی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له سوریا.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی (كه‌ركوك ناو) له رێكخستنه‌كانی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)وه ده‌ستی كه‌وتون، له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه، حه‌وت گه‌نج له شاری كه‌ركوكه‌وه گه‌یشتونه‌ته سوریا، تا هاوشانی هه‌سه‌ده دژی توركیا شه‌ڕ بكه‌ن.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا، ناوچه‌كانی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌كاته ئامانج، به تایبه‌ت ناوچه‌كانی سه‌رێكانی و گرێسپی وه‌ك قۆناغی سه‌ره‌تا.
ئاماری رێكخستنه‌كانی نزیك له په‌كه‌كه ئاشكرایده‌كات، له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، زیاتر له 50 گه‌نج په‌یوه‌ندییان كردووه به هه‌سه‌ده‌وه و به‌شداری شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌و گه‌نجانه، به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، به شێوه‌ی گروپ گروپ و له ناوچه‌كانی هه‌ولێر، خانه‌قین، مه‌خمور، سلێمانی، پێنجوێن، گه‌رمیان و راپهڕێنهوه رۆیشتون.
شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده، كه دۆسیه‌ی ئه‌منی كوردستانی سوریایان به‌ده‌سته‌وه‌یه و چه‌ند ساڵێك له شه‌ڕی سهختدابون دژی داعش، پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كییان كورد و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)یه.
له شه‌ڕی نێوان هه‌سه‌ده و سوپای توركیادا، سه‌دان هاوڵاتی مه‌ده‌نی و شه‌ڕڤان بونه‌ته قوربانی، له نێویاندا گه‌نجێكی شاری كه‌ركوك به‌ناوی ئیبراهیم حەبیب، كه دانیشتووی گەڕەكی پەنجاعەلییه و سێ ساڵه له ریزه‌كانی یه‌په‌گه‌دا بۆته چه‌كدار.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا، كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی لێكهوتهوه، به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا چه‌ندین وڵاتی به‌هۆیه‌وه فرۆشتنی چه‌كی به‌و وڵاته راگرت.
ئه‌مریكا كه به‌ر له هێرشه‌كه به‌شێك له هێزه‌كانی له ناوچه‌كانی هه‌سه‌ده و سنوری توركیا – سوریا كشانده‌وه، داوای راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی كرد و دواجار له‌رێی وه‌فدێكی باڵاوه، دوای چه‌ند كاتژمێرێك له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتن به ئاگربه‌ستی كاتی.
ئاگربه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی 120 كاتژمێره، له شه‌وی 17ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستیپێكردووه، تا ئه‌وكاته‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌په‌گه ده‌كشێته‌وه له‌و سنوره‌ی بۆ ناوچه‌ی ئارام دیاریكردووه، كه به‌وته‌ی توركیا به قوڵایی زیاتر له 30 كیلۆمه‌تره.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئاگربه‌سته‌كه‌دا پابه‌ندبونی خۆی به راگرتنی شه‌ڕه‌وه راگه‌یاند و رونیكرده‌وه ئه‌و هه‌نگاوه ته‌نیا بۆ ناوچه‌كانی پێكدادانه له گرێسپی و سه‌رێكانی، بۆ ناوچه‌كانی تر گفتوگۆ ده‌كه‌نه‌وه.