له ته‌واوی پارێزگای نهینهودا، درێژه به پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و ده‌رهێنانی كارتی بایۆمه‌تری ده‌درێت، ئه‌وه‌ش به بڕیاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
پرۆسه‌ی وردبینی و نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، تا 15ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ سلێمانی و نه‌ینه‌وا به‌رده‌وامی هه‌بوو، له دوای ئه‌و واده‌یه‌شه‌وه كاته‌كه ته‌نیا بۆ نه‌ینه‌وا جارێكی‌تر درێژكراوه‌ته‌وه.
فه‌رحان ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندن له نوسینگه‌ی نه‌ینه‌وای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پرۆسه‌ی تۆماركردن بۆ هاوڵاتیانی نه‌ینه‌وا به‌رده‌وامده‌بێت تا پێش دوو مانگ له واده‌ی رۆژی ده‌نگدان، ئه‌وه‌ش تایبه‌ته به نه‌ینه‌وا له‌به‌ر زۆری رێژه‌ی دانیشتوان".
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، بڕیاره له 1ی نیسانی 2020دا ئه‌نجامده‌درێت.
"بۆ زیادكردنی رێژه‌ی تۆماركردنی ده‌نگده‌ران له بایۆمه‌تری، ئاگاداری هه‌موو ده‌نگده‌رانی سنوری شاری نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ینه‌وه رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ش ده‌وام ده‌كرێت، له هه‌مان ئه‌و بنكه و ناوه‌ندانه‌ی هه‌بون".
به‌وته‌ی لێپرسراوه‌كه‌ی كۆمسیۆن تائێستا به‌ته‌واوی رێژه‌ی خۆ تۆماركردنی ده‌نگده‌ران له بایۆمه‌تری نازانن، چونكه ده‌بێت رێژه‌ی هه‌موو ئاواره‌كانی نه‌ینه‌واش له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا وه‌ربگرن تا پێكه‌وه ده‌ره‌نجامه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 700 ئاواره هه‌یه، كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی نه‌ینه‌وان و له‌و ژماره‌یه‌ش، ژماره‌یه‌ك كه‌میان بونه‌ته خاوه‌نی كارتی بایۆمه‌تری، به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆن له دهۆك.
فه‌رحان ئه‌حمه‌د وتی "هیوادارین خه‌ڵك سه‌ردانی بنكه‌كان بكه‌ن چونكه نوێكردنه‌وه‌ی تۆمار ماوه و ته‌نیا پرۆسه‌ی گۆڕینی شوێنی ده‌نگدان له پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی تر كۆتایی هاتووه".
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە 14 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنییە.