زیاتر له 21 هه‌زار وانه‌بێژ له نه‌ینه‌وا، چاوه‌ڕێی دامه‌زراندنن به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی یان گرێبه‌ستی كاتیی، ئه‌وه‌ش له‌رێی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه.
په‌روه‌رده‌ی گشتی نه‌ینه‌وا، 17ی تشرینی یه‌كه‌م، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن حكومی راگه‌یاند بۆ حه‌وت هه‌زار و 22 كه‌س، بڕیاره واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنیش بۆ 20 رۆژ به‌رده‌وامی هه‌بێت.
فه‌هیمه عه‌باس، ئەندامی ئەنجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به (کەرکوک ناو)ی وت "پەروەردەی نەینەوا پێویستی بە ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستا هەیە، به‌تایبه‌ت له ناوه‌ندی شار، چونكه زۆرینه‌یان ئاواره‌بوون و ئێستا له كه‌مپه‌كاندا ده‌وام ده‌كه‌ن".
به‌وته‌ی ناوبراو، هه‌فته‌ی رابردودا بڕیاری دامه‌زراندنی وانه‌بێژان ده‌رچووه، دوای داواكاری زۆری ئه‌نجومه‌ن له به‌غدا.
"ژماره‌ی وانه‌بێژانی نه‌ینه‌وا به‌پێی ئاماره‌كانی په‌روه‌رده، گه‌یشتۆته 21 هه‌زار و 600 كه‌س، له‌و ژماره‌یه زیاتر له حه‌وت هه‌زار وانه‌بێژ داده‌مه‌زرێنرێن به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی".
فه‌هیمه عه‌باس رونیكرده‌وه 15 هه‌زار وانه‌بێژ به گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێن، ئه‌وه‌ش به موچه‌ی 300 تا 350 هه‌زار دیناری مانگانه، به‌ڵام دیارنیه واده‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بۆ چه‌نده، ساڵێكه یان ساڵانه و له كاتی ده‌وامدا نوێدهكرێنهوه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا داوایكردوه وانه‌بێژان په‌له بكه‌ن له پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی، وتی "ده‌رچوانی كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده، په‌روه‌رده‌ی بنیات، ئاداب، په‌یمانگه‌كانی وه‌رزش و هونه‌ره جوانه‌كان ده‌توانن فوڕم پڕبكه‌نه‌وه".
پرۆسه‌ی خوێندن له شاری موسڵ و ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له 30ی ئه‌یلوله‌وه ده‌ستیپێكردووه و به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی دژ به داعش، هێشتا كه‌رتی په‌روه‌رده به ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت له نێویاندا كه‌می مامۆستا.
دامه‌زراندنه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی رێكاره‌كانیدا كێشه‌ی تێكه‌وت و فۆڕمه ئه‌لیكترۆنییه‌كه چه‌ند جارێك راگیرا.
ئه‌سیل عه‌بادی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا پێشتر بۆ (كه‌ركوك ناو) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا راوه‌ستانی فۆڕمه ئه‌لیكترۆنییه‌كه به‌هۆی زۆری ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه بووه ویستویانه فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ خاوی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت.
له‌و حه‌وت هه‌زار و 22 دامه‌زراندنه‌ی نه‌ینه‌وا، بڕیاره خاوه‌نی بڕوانامه و كه‌سوكاری شه‌هیدان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌به‌رچاو بگیرێت.
سوها عه‌لی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق، له‌كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا، جه‌ختیكردۆته‌وه له ره‌خساندنی هه‌لی یه‌كسانی دامه‌زراندن بۆ ئه‌وانه‌ی فۆڕمی داواكاری پڕده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌ت.
به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 700 هه‌زار ئاواره له هه‌رێم ماونه‌ته‌وه، كه زۆرینه خه‌ڵكی نه‌ینه‌وان له نێویاندا مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده هه‌ن.