یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به غه‌درێكی گه‌وره لێكده‌داته‌وه به‌رانبه‌ر كه‌ركوك، كه زیاتر له دوو ساڵه له هه‌وڵ و دانوستانی چڕدایه تا پارێزگارێی نوێی بۆ دابنێت.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، به كه‌ركوكه‌وه، دوێنێ دووشه‌ممه 28ی تشرینی یه‌كه‌م به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، وه‌ك به‌ده‌مه‌چونی یه‌كێك له داواكاریی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عیراق، له‌مه‌ودوا، ئه‌وان چاودێری كاری پارێزگاره‌كان ده‌كه‌ن جگه له كه‌ركوك، كه ئه‌و ئه‌ركه به په‌رله‌مانتارانی پارێزگاكه ده‌سپێردرێت، تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له 1ی نیسانی 2020دا.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له كاتێكدایه، یه‌كێتیی نیشتمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان، چه‌ند مانگێكه له گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری شاره‌كه‌دا، بۆ دانانی پارێزگارێكی نوێ له پشكی كورد.
دۆخی شارەکە هەستیارە و نەدەبوو وەها بەسەر ئەنجومەنی کەرکوکدا بهاتایە
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی پارێزگای كه‌ركوك له كوتله‌ی برایه‌تی/ یه‌كێتی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بەتەواوی ئەنجومەنی پارێزگا سڕكرا، ناتوانین هیچ بیرۆبۆچونێكی شه‌خسیش ده‌ربڕین، چونكه ئاگاداركراینه‌وه هیچ رۆڵێكمان نه‌ماوه".
یه‌كێتی كه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به مافی خۆی ده‌زانێت، دوو ساڵ زیاتره له هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌دایه له كوتله‌ی عه‌ره‌بی، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
جه‌نگی عیزه‌دین، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "غه‌درێکی گەورە لە کەرکوک کرا، کەرکوک نە خۆپیشاندانی تێدا هەبوو نە دۆخی کەرکوک هی ئەوەیە ئەنجومەن هەڵیوەشێتەوە، لە کەرکوک گۆڕانی دیمۆگرافیا هەیە، دۆخی شارەکە هەستیارە و نەدەبوو وەها بەسەر ئەنجومەنی کەرکوکدا بهاتایە".
خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی، مانگێكه ناوبه‌ناو به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری گرتۆته‌وه، به‌هۆی بارگرژییه‌كانیشه‌وه زیاتر له 200 كه‌س كوژراون و هه‌زارانی كه‌سی دیكه برینداربون.
له‌باره‌ی دۆسیه‌ی دانانی پارێزگارێكی نوێ، عیزه‌دین وتی "رون نیه چۆن كار له‌سه‌ر دانانی پارێزگار ده‌كرێت".
به‌پێی یاسای كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له عیراق، كاندیدی پۆستی پارێزگار له‌رێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت كه ئێستا له‌كارخراون.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای 21 مانگ له مشت‌ومڕ و ناكۆكی، 11ی ته‌مموزی 2019 بڕیاریاندا به كاندیدكردنی ته‌یب جه‌بار بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، وه‌ك كاندیدی هاوبه‌شی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
فەهمی فایەق، كارگێڕی لقی 3ی كه‌ركوكی پارتی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بڕیارەكەی پەرلەمان شیكردنەوەی تێدایەو دەڵێت لەبری ئەندامانی ئەنجومەن نوێنەرانی شارەكان لەپەرلەمان ئەو ئەركە لەئەستۆ دەگرن، ئەوكات ئێمەش داوادەكەین ڕێژەی نەتەوەكان لەئەندامانی پەرلەمان بكرێتە پێوەر بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار".
كۆتاییهاتنی كارەكانی ئەنجومەنی پارێزگا، به مانای خراپ بونی دونیا نییە
"ئەوە چەكی داهاتومانە بەپشت بەستن بەتوانای پەرەله‌مانتاران و كارامەییان لەیەكلاكردنەوەی ئەو پرسەو بەدەستهێنانی پاڵپشتی سەركردایەتی كوردی بۆ ئەو مەوزوعە".
به‌وته‌ی لێپرسراوه‌كه‌ی پارتی، ئه‌و تیمه هاوبه‌شه‌ی حزبه كوردییه‌كانیان پێكیانهێناوه بۆ پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك، تاوتوێی پێشهاته نوێیه‌كان ده‌كه‌ن.
زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد، به تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی دژی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له نێویاندا كه‌ركوك بون، به‌وته‌ی لێپرسراوانی هه‌ردوو حزب.
فه‌همی فایه‌ق وتی "كۆتاییهاتنی كارەكانی ئەنجومەنی پارێزگا، مانای خراپ بونی دونیا نییە،... پارتی جەخت لەوە دەكاتەوە كە دەبێت پۆستی پارێزگار رادەستی كورد بكرێتەوە و لێ بێدەنگ نابین".
لە دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەره‌وه پۆستی پارێزگاری كەركوك لەلایەن راكان سەعید جبوری، لەپێكهاتەی عەرەب بەوەكالەت بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی نەجمەدین كەریم، لە پشكی كورد پۆستەكەی لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە لێسەندرایەوە.