ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، نیگه‌رانن له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن و بڕیاره تانه‌ی لێبده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌ی هاوڵاتیانه‌وه، كه دڵخۆشن به‌و بڕیاره و پێیانوایه دره‌نگیش كه‌وتووه.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، به نه‌ینه‌واشه‌وه، به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، ئه‌وه‌ش له دانیشتنێكدا كه 28ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌چوو وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چونی داواكارییه‌كی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی.
"ئه‌نجومه‌نی پارێزگا شكستی هێناوه له ئه‌ركی چاودێری و یاسادانان و خزمه‌تگوزاری بۆ دانیشتوانی موسڵ و ناوچه‌كانی تر" یه‌حیا ئه‌یوب وای وت.
ئه‌یوب بۆ (كه‌ركوك ناو) باسی له خراپی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن كرد، پێیوایه نه‌یتوانیوه لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران بكات و چاو‌دێر بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌كانه‌وه، جگه له‌وه‌ی بڕیاری له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا پێنه‌دراوه، "ده‌بوو زوتر ئه‌و بڕیاره بدرایه.. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ته‌نیا مووچه وه‌رده‌گرن و ته‌واو".
ده‌بوو زوتر ئه‌و بڕیاره بدرایه.. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ته‌نیا مووچه وه‌رده‌گرن و ته‌واو
بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن، دوابه‌دوای كوژرانی زیاتر له 250 كه‌س و برینداربونی هه‌زاران كه‌سی دیكه هات له خۆپیشاندانه‌كاندا، كه مانگێكه به‌رده‌وامی هه‌یه له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تر.
خه‌ڵه‌ف حه‌دیدی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی نه‌ینه‌وا، ناڕه‌زایی دژی بڕیاره‌كه‌دا نیشاندا و هۆشداری دا له‌وه‌ی، به‌وهۆیه‌وه گێره‌شێوێنی دروستده‌بێت و نابێته چاره‌سه‌ر و چاكسازی.
"ئه‌و بڕیاره لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی ده‌بێت بۆ كاروباری دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له نه‌ینه‌وا، په‌یامێكیشه بۆ په‌كخستنی هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت كاربكات و خزمه‌تگوزاری و چاودێری و به‌دواداچونی هه‌بێت له موسڵ".
حه‌دیدی بۆ (كه‌ركوك ناو) جه‌ختیكرده‌وه "گه‌نده‌ڵی و فرۆشتنی پۆست و رێككه‌وتنی گوماناوی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و تیرۆر له‌و دۆسیهیانهن ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له‌مه‌ودا به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت به په‌رله‌مان و حكومه‌تیشه‌وه".
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بڕیاریداوه له دادگای فیدڕاڵی تانه له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بدات، له ئێستاشدا، هێزی ئه‌منی له ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌ن بڵاوه‌یان پێكراوه.
"هێزه ئه‌منییه‌كان باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نیان گه‌مارۆداوه له گه‌ڕه‌كی فه‌لاح له به‌ری چه‌پی موسڵ، شه‌وی دووشه‌ممه هێزه‌كانیان پاسه‌وانه‌كانی باڵه‌خانه‌كه‌یان ده‌ركرد" به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ (كه‌ركوك ناو).
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت هێزه ئه‌منییه‌كان راسپێردراون رێگه به هیچ كه‌سێك نه‌ده‌ن بچێته نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ته‌نانه‌ت سه‌رۆك و ئهندامو فه‌رمانبه‌رانیش.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق، تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه بڕیاره 1ی نیسانی 2020 ئه‌نجامبدرێت، تا ئه‌وكاته‌ش په‌رله‌مان خۆی چاوێر ده‌بێت به‌سه‌ر كاری پارێزگاره‌كانه‌وه.
روئهی كه‌ریم، هاوڵاتییه‌كی موسڵه كه پشتگیری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات، "ئه‌نجومه‌ن هۆكاری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵییه و نه‌ك ته‌نیا سڕكردن، به‌ڵكو پێویسته سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامه‌كانیشی روبه‌روی لێكۆڵینه‌وه بكرێنه‌وه".
هه‌روه‌ها پێشیوایه ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن حزبییانه كارده‌كه‌ن، نه‌ك له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش بودجه‌یه، كه تائێستا ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دراوه به ناكۆكییه حزبییه‌كانه‌وه.
پرۆژه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵی نه‌ینه‌وا، كه بڕه‌كه‌ی زیاتره له 550 ملیار دینار، ته‌نیا نیوه‌ی ده‌نگی پێدراوه و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی له‌به‌ر ناكۆكیی نێو ئه‌نجومه‌ن په‌كیكه‌وتووه.
ئینتسار جبوری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له پشكی نه‌ینه‌وا، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن به "باشترین" ده‌زانێت، كه دووربووه له ململانێی سیاسییه‌كان.
ئه‌وه‌شی به (كه‌ركوك ناو) وت "ئه‌نجومه‌نی پارێزگا زیاده‌یه و گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی تێدایه، سڕكردنی ئه‌نجومه‌نیش باشترینه تا ئه‌وكاته‌ی له‌رووی یاساییه‌وه به یه‌كجاری ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، له نێویاندا نه‌ینه‌وا، لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو.
سه‌یف محه‌مه‌د، هاوڵاتی نیشته‌جێی موسڵ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا تێپه‌ڕبووه، هێشتا سه‌رۆك و ئه‌ندامه‌كانی داوای كات ده‌كه‌ن بۆ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عیراق، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پاڵپشته به یاسای پارێزگا نه‌به‌ستراوه‌كان به هه‌رێمه‌وه، كه ئه‌و مادده‌یه ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌گه‌ر پێشێلكاری ده‌ستور و یاساكانیان كرد، یان بونه هۆی په‌ككه‌وتنی ئه‌ركه‌كانیان یاخود سێیه‌كی ئه‌نجومه‌ن مافی ئه‌ندامێتییان له ده‌ستدا.
سیدۆ چه‌تۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له دوایین هه‌ڵوێستیدا، 29ی تشرینی یه‌كه‌م جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی تانه له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌ده‌ن، تا وه‌ڵامی گه‌ڕانه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ش، له كاره‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن.