شه‌قامه‌كانی شاری موسڵ، له یه‌كه‌م باراندا زۆرینه‌یان ژێرئاو كه‌وتن و پڕ بوون له خاشاك، كه له‌گه‌ڵ لافاودا كه‌ڵه‌كه بون، ئه‌وه‌ش بووه هۆی په‌كخستنی جموجۆڵیی خه‌ڵك و ئۆتۆمبێل.
له دوو رۆژی رابردودا، شه‌پۆلێكی بارانبارین رووی له چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراق كرد و له نه‌ینه‌واش له دوو كاتژمێری یه‌كه‌مدا، هاوشێوه‌ی ساڵانی تر، ئاوی زۆری له شه‌قامه‌كاندا كۆكرده‌وه.
"زۆرینه‌ی شه‌قامه‌كان ژێرئاو كه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م باراندا، ئه‌وه بارودۆخه‌كه‌یه، ئیتر چه‌ند مانگی داهاتوو چۆن بژین" فه‌رزده‌ق عه‌بدلی (41 ساڵ) وای وت.
ئه‌و هاوڵاتییه بهۆ (كه‌ركوك ناو) باسی له‌وه‌كرد به‌هۆی بارانه‌كه‌وه هه‌ریه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ملیه، سوكه‌ر، به‌له‌دیات، میساق، ریفاق، موسه‌نا، به‌ریدا، سۆمه‌ر، دۆمیز، فه‌له‌ستین، بازاڕی نه‌بی یونس و گه‌رانی شیمال له به‌ری چه‌پی موسڵ ژێرئاو كه‌وتون له دوو كاتژمێری یه‌كه‌می بارانه‌كه‌دا.
(كه‌ركوك ناو)، پێشتر و به‌ر له وه‌رزی بارانبارین، له‌رێی بهدواداچونێكهوه ئاماژه‌ی به خراپی تۆڕه‌كانی ئاوه‌ڕۆ كرد و له‌زاری خه‌ڵك و لێپرسراوانه‌وه، هۆشداری دا له دروستبونی لافاو له كاتی باراندا.
"زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانی ئاوه‌ڕۆ هۆكاری دروستبونی لافاو بوو" مه‌حمود ته‌ها، به‌رێوه‌به‌ری چاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆ له به‌ری چه‌پی موسڵ ئه‌وه‌شی به (كه‌ركوك ناو) وت "خۆڵ و خاشاكی كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌به‌رده‌م ئاوه‌ڕۆكاندا هۆكارێكی تره بۆ لافاو، جگه له دزینی سه‌ره مه‌نهۆڵ له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌فس نزمه‌وه، كه واده‌كات ئاوه‌ڕۆكان پڕبن له خاشاك".
ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك، پێشتر له‌رێی (كه‌ركوك ناو)وه ئاماده‌كارییان راگه‌یاند بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی وه‌رزی بارانبارینی ئه‌مساڵ، له‌رێی په‌له‌كردن له ته‌واوكردنی پرۆژه‌كاندا.
"ئه‌وه‌ی ده‌یبیننن و رویدا راستی بارودۆخه‌كه‌یه نه‌ك ئه‌وه‌ی پارێزگاری باسی ده‌كات، شه‌قامه‌كان ژێرئاو كه‌وتن وه‌ك ساڵانی رابردوو" ره‌عد ئیبراهیم وای وت. كاتێك هه‌وڵیده‌دا له‌گه‌ڵ منداڵه هه‌شت ساڵانه‌كه‌یدا له شه‌قامێكی ژێرئاو كه‌وتوو بپه‌ڕێته‌وه له ناوچه‌ی مه‌جموعه سه‌قافی له باكوری موسڵ.
ره‌عد بۆ (كه‌ركوك ناو) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ساڵانێكه له‌و شاره وێرانه‌یه‌دا، هه‌مان بارودۆخیان هه‌یه و له‌گه‌ڵ هه‌ر بارانێكدا، رێگه‌ی هاتوچۆ نامێنێت و خوێندكاران ناتوانن به شۆسته‌كاندا بچنه خوێندنگه.
له بارانه‌كه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، قه‌ره‌باڵغی زۆری هاتوچۆ دروستبوو، چونكه ئاوی كۆبۆوه‌ی باران جوڵه‌ی له‌چه‌ندین شه‌قامدا په‌كخست.
ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری لافاوی زیاتر كردووه، خراپی و كۆنی تۆڕه‌كانی ئاوه‌ڕۆیه، كه به‌شێكی زۆریشیان له شه‌ڕدا بونه‌ته وێرانه، له‌وانه یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت به ده‌ركردنی ئاوی باران به رێژه‌ی سه‌دا 30 و یه‌كه‌كانی دیكه‌ش سه‌دا 25 زیانیان به‌ركه‌وت.
عهبدلجهلیل رائید (29 ساڵ)، دوكانی جوانكاری ژنانی هه‌یه له بازاڕی نه‌بی یونس له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ و ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ بارانه‌كه‌دا ته‌واوی بازاڕه‌كه داخرا، چونكه ناوچه‌كه ژێرئاوی لافاو كه‌وت.
"بارانێكی كه‌م ده‌باری به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ ناوچه‌كه ژێرئاو كه‌وت و به‌هۆیه‌وه زیانی ماددیش به كاسبكارانی بازاڕه‌كه كه‌وت" به‌وته‌ی ئه‌و هاوڵاتییه بۆ (كه‌ركوك ناو).
تۆڕه‌كانی ئاوه‌ڕۆ له كۆنكرێتی كۆن بنیاتنراون، هه‌وڵده‌درێت بگۆڕدرێن به تۆڕی نوێ له جۆری پلاستیكی.
عومه‌ر قهبع، ئه‌ندازیار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌ڕۆی نه‌ینه‌وا، به‌رپرسیارێتی ژێرئاوكه‌وتنی ناوچه‌ی نه‌بی یونس ده‌خاته ئه‌ستۆی خه‌ڵك، به‌وپێه‌ی ده‌رچه‌ی ئاوه‌ڕۆكان به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بونی خاشاكه‌وه گیراون، ئه‌وه‌شی به (كه‌ركوك ناو) وت "10 هه‌زار ده‌به‌ی به‌تاڵی ئاو له یه‌كێك له ئاوه‌ڕۆكانی ناوچه‌ی نه‌بی یونس ده‌رهێنراون، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه خه‌ڵك هاوكاری ناكه‌ن و ده‌بنه هۆی دروستبونی قه‌یرانی خزمه‌تگوزاری".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌ڕۆی نه‌ینه‌وا، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی WHH هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆكانی شاری موسڵ-یان ئه‌نجامدا.
"هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان فه‌رمانگه‌كانی موسڵ نیه، بۆیه ئاستی خزمه‌تگوزاری داده‌به‌زێت و داده‌ڕوخێت" ریحاب خه‌یرو، نمونه‌ی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه شاره‌وانی كاتێك شه‌قامه‌كان قیرتاو ده‌كات ده‌رچه‌ی ئاوه‌ڕۆكان داده‌خات، ئه‌وشه له ناوچه‌كانی میساق و وه‌حده و سوكه‌ر و نه‌بی یونس رویداوه.
شاری موسڵ كه به‌هۆی شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی داعشه‌وه زیانی زۆری به‌ركه‌وت، چه‌ندین پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی تێدایه، له‌نێویاندا قیرتاوكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان.
فراس سوڵتان، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی موسڵ ره‌تیده‌كاته‌وه هه‌ماهه‌نگی له نێویان فه‌رمانگه‌كاندا نه‌بێت و به (كه‌ركوك ناو)ی وت؛ هه‌ندێك هه‌ڵه هه‌بووه له‌كاتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كاندا، به‌ڵام هه‌ماهه‌نگی هه‌یه و شاره‌وانی له پاككردنه‌وه‌ی ئاوهڕۆكانیشدا هاوكاری كردون.
كۆنی بنیاتنانی تۆڕه‌كانی ئاوه‌ڕۆ له موسڵ، كه ده‌كه‌ونه شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه و له ته‌نیشتی تۆڕه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌یه، وایكردووه چاككردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئه‌و تۆڕه قورس بێت، به‌وته‌ی لێپرسراوانی نه‌ینه‌وا.
دایكی عه‌بدولوه‌هاب، ره‌خنه‌ی له ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا هه‌بوو به تایبه‌ت پارێزگار، له‌سه‌ر خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان له به‌ری راست و شاری كۆن.
"زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی به‌ری راست ژێرئاو كه‌وتن، له كاتێكدا پارێزگار له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌دا، ده‌بوو گرنگی به لایه‌نی خزمه‌تگوزاری بدات به تایبه‌ت له ناوچه‌ی كۆن كه زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه له شه‌ڕدا و خانووه‌كان خه‌ریكه داده‌ڕوخێن".
مه‌ترسی خه‌ڵكی شاره‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، زستانی رابردوو، زیانی زۆریان به‌ركه‌وت به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و دروستبونی لافاوه‌وه.