دوو ئیداره‌یه‌كه‌ی شنگال، سه‌ری له دانیشتوانه‌كه‌یشی تێكداوه، ئه‌وه‌ی له ناوه‌ندی قه‌زاكه‌دایه ته‌نیا به‌ناو ده‌سه‌ڵاتداره و ئه‌وییتریان كه قسه‌ی ده‌یخوات، مۆره‌كه‌ی بردۆته‌وه دهۆك.
زیاتر له ساڵێكه، خه‌ڵكی قه‌زای شنگال، به‌هۆی دوو ئیداره‌ییه‌وه بۆ هه‌ر كارێكی حكومی، پێویسته له نێوان شاره‌كه‌ی خۆیاندا و پارێزگای دهۆكدا هاتوچۆ بكه‌ن، تا واژۆ و مۆرێك له مامه‌ڵه‌كانیان بدرێت.
"روبه‌ڕوی ده‌یان كێشه بوینه‌ته‌وه، بۆ هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بێت سه‌ردانی چه‌ندین فه‌رمانگه بكه‌ین له نه‌ینه‌وا و دهۆك" به‌ره‌كات خه‌یری وای وت.
ئه‌و هاوڵاتییه نمونه‌یه‌كی بۆ (كه‌ركوك ناو) هێنایه‌وه و وتی "ده‌مویست ره‌گه‌زنامه بۆ منداڵه‌كانم ده‌ربهێنم، چونكه كاتی ئاواره‌بی ونمان كرد، چومه لای لێپرسراوانی ئێستای نێو شنگال و وتیان ده‌بێت بچیته قایمقامیه‌تی شنگال له دهۆك".
ئیداره‌ی شنگال كه قایمقامه‌كه‌ی مه‌حما خه‌لیل-ه له پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه له هه‌رێمی كوردستانن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ قه‌زاكه، جگه له‌وانیش ئیداره‌یه‌كی تر له كۆتایی 2018دا پێكهێنراوه كه قایمقامه‌كه‌ی فه‌هد حامد-ـه و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نێكی كاتیدا له نێو شنگالدا جێگیربون.
"جگه له ده‌رهێنانی ڕه‌گه‌زنامه، بۆ هه‌ر ئیشێكی تر، ده‌بێت سه‌ردانی دهۆك بكه‌ین، چونكه نوسراوه‌كانی ئیداره‌كه‌ی نێو شنگال له هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كی حوكمی وه‌رناگیرێن و كاریان پێناكرێت" به‌ره‌كات خه‌یری داوایكرد قایمقامیه‌تی نێو شنگال هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بده‌ن تا ناچارنه‌بن رێگایه‌كی دور ببڕن بۆ مامه‌ڵه‌یه‌كی حكومی.
قه‌زای شنگال، به‌دوری 120كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ و له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وایه، له ئۆكتۆبه‌ری 2017وه دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زاكه كه‌وتۆته ده‌ست هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی دوای پاشه‌كشێی پێشمه‌رگه به‌هۆی ئالۆزیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا دوای ریفراندۆم.
فەهد حامد، قایمقامی قەزای شنگال –له نێو قه‌زاكه‌دا جێگیرن- بە (کەرکوک ناو)ی وت "نوسراوەکانی ئێمە لە هیچ فەرمانگەیه‌كی حکومی نەینەوا دانی پێدانانرێت، ئه‌وه‌ش وایكردوه شنگال ببێته قوربانی لەنێوان هەولێر و بەغدادا، یەکێک دەمانکڕێت و ئەوەیتر دەمانفرۆشیت، هەردوولا رێككه‌وتون بارودۆخی شاره‌كه به‌وشێوه‌یه بمێنێته‌وه، بۆیه نایانەوێت ئیدارەیەکی نویێ پێکبهێنرێت".
مانگی رابردوو له بۆنه‌یه‌كدا له سنوری شنگال، مه‌نسور مه‌رعید پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌ڵێنی پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی نوێی بۆ قه‌زاكه دا، بۆ كۆتاییهێنان به‌و دوو ئیداره‌یه‌ی ئێستا هه‌یه، به‌بێ كات و چۆنیه‌تی پێكهێنانی ئه‌و ئیداره‌یه‌ی ئاشكرابكات.
"رۆژانە دەیان کێشە روبەڕوی هاوڵاتیانی ئێمە دەبێتەوە لە فەرمانگە حكومییه‌كاندا، ئەگەر کێشەكه منم بەیانی دەستلەکاردەکشێمەوە، بەڵام بە مەرجێک کەسێک دابنرێت کە خزمەتی خەڵکی شنگال بکات بێ جیاوازی، نەک کەسێک بێت له دهۆک دابنیشێت و ئاگاداری بارودۆخی قه‌زاكه نه‌بێت" فه‌هد حامد وای وت.
له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردودا، پارێزگاری نه‌ینه‌وا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قایمقام و ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شه‌نگال و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ركرد، كه ئێستا له قه‌زای سێمێل ده‌وامده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه و به‌شێك له هاوڵاتیانی ئێزیدی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال -کە لە دهۆک دەوام دەکات- بە(کەرکوک ناو)ی وت به‌غدا ته‌نیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌كات و "مۆری ڕر‌سمی ئیداره‌ی شنگال لای ئێمه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی فه‌رمانگه‌كانی نه‌ینه‌وا مامه‌ڵه له‌گه‌ل نوسراوه‌كانماندا ده‌كه‌ن و مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بێ دواكه‌وتن به‌ڕێده‌كه‌ین".
"من بە دەنگی هاوڵاتیان بوومەته قایمقام و هەرکاتێک هێزە ناشه‌رعیه‌كانی وه‌ك پەکەکە شنگالیان بەجێهێشت و بارودۆخی ناوچەکە لە رووی ئەمنییەوە سەقامگیر وو، ئه‌وكات دەگەڕێینەوە" قایمقام واده‌ڵێت.
هێزه‌كانی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به‌شداربون له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال له ده‌ستی داعش و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و سنوره‌دا باره‌گایان هه‌یه.
"هه‌زار و 700 فه‌رمانبه‌رم هه‌یه، ناتوانم به‌رپرسیارێتی سه‌لامه‌تی گیانی ئه‌وان بگرمه ئه‌ستۆ به گه‌ڕانه‌وه، جگه له‌وه‌ش چه‌ندینجار هه‌وڵماندا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شنگال، به‌ڵام هه‌ندێك هێز خه‌ڵكیان هاندا دژایه‌تیمان بكه‌ن و رێگرییان كرد".
مه‌حما خه‌لیل ئه‌وه‌شی وت "زۆر شه‌رمه‌زارییه بۆ ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا نا‌توانیت گره‌نتی پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی فه‌رمانبه‌رانی شنگال بكات"، پێشیوابوو بارودۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كه بڕیاره له 1ی نیسانی 2020دا ئه‌نجامبدرێت.
قه‌زای شنگال، دوای چه‌ند ساڵێك له دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی داعش و شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه، كه زیانی زۆری گیانی و ماددی پێگه‌یاند، به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێشتا نزیكه‌ی 200 هه‌زار ئێزیدی سنوره‌كه له ئاواره‌ییدا ده‌ژین و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌هۆی وێرانكاریی و نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه.