ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی له موسڵ، ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ خوێندكارێكی زانكۆ ده‌ستگیركرابێت به‌هۆی پاڵپشتی خۆپیشاندانه‌كانی ناڕه‌زایی له به‌غدا و شاره‌كانی تر، دوای ئه‌وه‌ی بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كرد.
خوێندكارانی زانكۆی موسڵ، پێنج چوار رۆژه هۆڵه‌كانی خوێندنیان بایكۆت كردووه و له مانگرتندان، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ خۆپیشانده‌رانی ناڕازی له شاره‌كانی عیراق، كه مانگێكه به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌وكاته‌وه، زیاتر له 250 كه‌س كوژران، له‌گه‌ڵ برینداربونی هه‌زاران هاوڵاتی.
"ده‌ستگیركردنی سێ خوێندكاری زانكۆ له‌لایه‌ن ئاسایشی نیشتمانی و ره‌وانه‌كردنی بۆ شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردن به‌هۆی مانگرتنی مه‌ده‌نییه‌وه هه‌واڵێكی درۆیه و راست نییه" مولازمی یه‌ك كازم به‌لاوی، ئه‌فسه‌ری ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی وای وت.
هه‌روه‌ها بۆ (كه‌ركوك ناو) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی له موسڵ و شاره‌كانی تر هه‌یه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، له‌وه‌شدا هه‌واڵی ناراست بڵاوده‌كه‌نه‌وه، تا بۆشایی بخه‌نه نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكی شاره‌كه‌وه، له نێویاندا تۆمه‌تباركردنی ئاسایشی نیشتمانی به ده‌ستگیركردنی خوێندكارانی زانكۆ.
ئه‌وه‌ش دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له مانگرتوانی زانكۆ هات.
له كاردانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا، به بڕیاری حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، زیاتر له 48 كاتژمێر هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له موسڵ و پارێزگاكانی تر راگیران، تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كهوتنهوهكار.
خۆپیشانده‌رانی به‌غدا، له 3ی تشرینی دوه‌مه‌وه ده‌ستیانكردووه به داخستنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ت و داوای مانگرتنی مه‌ده‌نی له هه‌موو شاره‌كاندا.
"خوێندكارانی زانكۆ بایكۆتی ده‌وامی فه‌رمییان كردووه و ناچنه هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه، ته‌نیا له گۆڕه‌پانی كۆلێژهكانیاندا ده‌مێننه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ پاڵپشتی ناڕه‌زاییه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بۆ مانگرتنی مه‌ده‌نی"، مامۆستایه‌كی زانكۆ واده‌ڵێت، كه داوایكرد ناوی به (ن، به‌یاتی) بنوسرێت.
پێشتر و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی نه‌ینه‌وا، گردبونه‌وه‌ی كورتخایه‌ن هه‌بوو بۆ پاڵپشتی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا، به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌رده‌وام.
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی ئاسایشی نیشتمانی له موسڵ، جه‌ختیكرده‌وه له هه‌ماهه‌نگی نێوان خه‌ڵك و هێزه ئه‌منییه‌كان، "هه‌موان ده‌خوازن پارێزگاری له سه‌قامگیری ئه‌منی بكرێت و قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێندرێن".