خوێندكارانی زانكۆی موسڵ، چوار رۆژه هۆڵه‌كانی خوێندنیان بایكۆت كردووه و له مانگرتندان، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ خۆپیشانده‌رانی ناڕازی له به‌غدا.
خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و چه‌ند شارێكی تری عیراق، مانگێكه به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌وكاته‌وه، زیاتر له 250 كه‌س كوژران، له‌گه‌ڵ برینداربونی هه‌زاران هاوڵاتی.
"بایكۆتی وانه‌كان و هۆڵه‌كانی خوێندن كه‌مترین شته بتوانین ئه‌نجامیبده‌ین بۆ مانگرتوانی نارازی" رههیف عه‌بدولباقی (19 ساڵ) وای وت.
ئه‌و كچه خوێندكاره‌ی زانكۆی موسڵ بۆ (كه‌ركوك ناو) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "ره‌نگه خه‌ڵكی موسڵ خۆپیشاندان نه‌كه‌ن له‌به‌ر ترسی تۆمه‌تباركردنیان به داعش به‌ڵام ئه‌وه نابێته رێگر له‌به‌رده‌م مانگرتنی مه‌ده‌نی بۆ روخاندنی گه‌نده‌ڵی".
خۆپیشانده‌رانی به‌غدا، له 3ی تشرینی دوه‌مه‌وه ده‌ستیانكردووه به داخستنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ت و داوای مانگرتنی مه‌ده‌نی له هه‌موو شاره‌كاندا.
"خوێندكارانی زانكۆ بایكۆتی ده‌وامی فه‌رمییان كردووه و ناچنه هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه، ته‌نیا له گۆڕه‌پانی كۆلێژهكانیاندا ده‌مێننه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ پاڵپشتی ناڕه‌زاییه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بۆ مانگرتنی مه‌ده‌نی"، مامۆستایه‌كی زانكۆ واده‌ڵێت، كه داوایكرد ناوی به (ن، به‌یاتی) بنوسرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی به (كه‌ركوك ناو)ی وت كه مامۆستایانی زانكۆ له‌گه‌ڵ بڕیاری خوێندكاراندان بۆ بایكۆتی ده‌وام و پاڵپشتی خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام "هه‌موان ده‌ترسن روبه‌ڕوی ده‌ركردن ببنه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه".
خوێندنگه و زۆرینه‌ی داموده‌زگا حكومییه‌كانی به‌غدا و چه‌ند شارێكی تر، چه‌ندین رۆژه ده‌وامیان راگرتووه، سه‌رباری هۆشداری حكومه‌ت و داواكاریی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام.
قوسه‌ی سوهێل، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عیراق، داوای له خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان كردوه له به‌غدا و ته‌واوی پارێزگاكانی تر تا بچنه‌وه ده‌وامی فه‌رمی، هۆشداریشی داوه له مانگرتن له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌ت.
له كاردانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا، به بڕیاری حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، زیاتر له 24 كاتژمێره هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له موسڵ و پارێزگاكانی تر راگیراون.
عه‌بدولعه‌زیز زه‌نون، خوێندكاری زانكۆی موسڵه و ده‌ڵێت بایكۆتی ده‌وام بۆ په‌كخستنی پرۆسه‌ی فێربون و زانكۆ نییه، "به‌ڵكو بۆ پاڵپشتیی خوێنی شه‌هیدانی خۆپیشانده‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌یه داوای نه‌هێشتنی پشكپشكێنه و گه‌نده‌ڵی و زوڵم ده‌كه‌ن".
خوێندكارانی زانكۆ رێككه‌وتون له‌نێو حه‌ره‌می زانكۆ بمێننه‌وه رۆژانه و نه‌چنه هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه، به‌ڵام ناچنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، تا شاری موسڵ تۆمهتبارنهكرێت به هاندانی تیرۆر و توندوتیژی، "به‌تایبه‌ت كه ئه‌و تۆمه‌ته ئاماده‌یه روبه‌روی خه‌ڵك بكرێته‌وه دوای چه‌ند ساڵێكیش له كۆتایی داعش" به‌وته‌ی زه‌نون بۆ (كه‌ركوك ناو).
شاری موسڵ زیاتر له دوو ساڵه له ژێر ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه و نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
"هێزه ئه‌منیه‌كان له نێو حه‌رمی زانكۆدا و ده‌وروبه‌ریدا بڵاوه‌یانپێكراوه و ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه چاودێری جموجۆڵی خوێندكاران بكه‌ن تا به‌رله‌وه‌ی ببنه هۆی یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی خوێندكارانی تر و هاندانیان ده‌ستگیریان بكه‌ن" (هـ، غ) وای وت، ئه‌و كه خوێندكاری زانكۆی موسڵه ده‌ڵێت "خه‌ڵكی ئازاد و نیشتیمانپه‌روه‌ری شاره‌كه پاڵپشتی ناڕهزاییهكانن به‌ڵام تۆمه‌تی داعش بون پشت شكانون و رێگره له‌وه‌ی رای خۆیان ده‌رببڕن".
پێشتر و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی نه‌ینه‌وا، گردبونه‌وه‌ی كورتخایه‌ن هه‌بوو بۆ پاڵپشتی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا، به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌رده‌وام.
خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی تر، سه‌رباری چه‌ندین به‌ڵێن و بڕیاری هه‌ریه‌ك له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق، به‌ڵام هێشتا به‌رده‌وامی هه‌یه و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی لێپرسراوان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاریی سیاسی و یاسایی.