هه‌نارده و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له كێڵگه‌كانی نه‌فتخانه‌ی خانه‌قین، زیاتر له ساڵێكه په‌كیكه‌وتووه به‌هۆی خراپی بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌وه، زیاد له جارێكیش هه‌وڵی چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
كێڵگه‌كانی نه‌فتخانه له باشوری قه‌زای خانه‌قین، پێشتر نه‌وته‌ی ده‌گوازرایه‌وه بۆ پاڵاوگه‌ی دۆره له پارێزگای به‌غدا، به‌ڵام زیاتر له ساڵێكه راگیراوه و واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیارنییه.
سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو كە داوایكرد نوای بڵاونهكرێتوه به (كەركوك ناو)ی وت "لە مانگی 9ی ساڵی ڕابردووه‌وه گواستنەوەی نەوت لە گێڵگەی نەوتی نەفتخانە ڕاگیراوە، بەهۆی خراپی بۆری گواستەوەی نەوتەكە".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت بۆرییه‌كه چیتر بە كەڵكی گواستنەوەی نەوت نایەت، هەرچەندە چەند جارێك و لە چەند شوێنێكه‌وه چاككراوەتەوه و كاری نۆژەنكردنەوە و چاكسازی بۆ كراوە، بەڵام بەهۆی كۆنی بۆرییه‌كانه‌وه سودی نه‌بووه و لە ئێستادا هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەكانی نەفتخانە ڕاگیراوە.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له زیاد له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ده‌ست (كه‌ركوك ناو) كه‌وتوون، له كۆی 14 بیره‌نه‌وتی نه‌فتخانه ته‌نیا چوار بیر له كاردایه و نه‌وتی لێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت، پێش راگرتنی گواستنه‌وه، رۆژانه هه‌زار و 500 بۆ دوو هه‌زار به‌رمیلی ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرا.
سه‌میر محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین كه ئێستا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان به‌بڕیاری په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن ئاماده‌نه‌بوو به‌وهۆیه‌وه له‌سه‌ر هیچ دۆسیه‌یه‌كی قه‌زاكه لێدوان بكات.
كێڵگەی نەوتی نەفتخانە، به دوری 40 كم له باشوری خانەقین سەر بە كۆمپانیای نەوتی ناوه‌ڕاستە، به یەكێك لە گرنگترین ناوچە نەوتییەكان لە پارێزگای دیالە هه‌ژمارده‌كرێت.