دادگای فیدراڵی عیراق، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی چوار ماددەی یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، ئەوەش لەسەر تانەی پەرلەمانی كوردستان. بەو هۆیەوە مەترسی لەسەر فەوتانی سەدان هەزار دەنگدەری ئاوارە نەما.
ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی عیراق لە دانیشتنێكدا هات كە ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو بۆ تانەیەكی پەرلەمانی كوردستان لەدژی ژمارەیەك ماددەی یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق.
بەختیار شاوەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، بە (كەركوك ناو)ی وت "بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی ماددەكانی 12، 16ەو 17ی یاساكە و لە كۆی نۆ دادوەر، هەشتان دەنگیان بە هەڵوەشاندنەوەی داوە".
وتیشی "لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی پەرلەمانی كوردستان سكاڵاكەیان لە دادگای فیدراڵی تۆماركردبوو، چونكە بەهۆی ئەو ماددانەوە ژمارەیەك زۆر لە هاوڵاتیانی كوردی كەركوك و هەروەها ئاوارەكان بێبەشدەبون لە دەنگدان".
ماددەی سێی یاساكە، كە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دراوە تیایدا هاتووە "دەنگدەر ئەو كەسەیە كە كارتی بایۆمەتری هەیە و لە دەنگدان پشت بەو كارتە دەبەسترێت تەنیا لەو شوێنانە نەبێت كە رێژەی بایۆمەتری ناگات بە لەسەدا 75".
هەروەها ماددەی دوانزەی یاساكە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی پابەندكردبوو بە وردبینیی و بەراوردكاریی لە نێوان فۆرمی خۆراك و پێناسی باری شارستانی دەنگدەران. بۆ ئەوەی هەر كەسێك لە هەردوو تۆمارەكە ناوی نەبوو، بسڕێتەوە و مافی دەنگدانی نەمێنێت، تەنیا ئەوانە نەبێت كە رێكارەكانی ماددەی 140یان تەواوكردووە.
بهپێی ماددەی 16ی ههمواری یاسای ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاكانی عیراقیش، كه پهرلهمان له تهمموزی ئهمساڵدا پهسهندی كرد، ئاواره ناوخۆییهكان پێویسته له بازنهی ههڵبژاردنی شوێنی راستهقینهی خۆیاندا دهنگبدهن، ئهوهش لهرێی كارتی بایۆمهترییهوه. ئەم بڕگەیەش هەڵوەشاوەتەوە، چونكە بەهۆیەوە ئەگەری فەوتانی دەنگی هەزاران ئاوارە هەبوو.
هەرچی ماددەی 17ی یاساكەیە، فەرمانبەران ناچاردەكات ببەنە خاوەنی كارتی بایۆمەتری، چونكە وەك بەڵگەنامەیەكی رەسمی دەستنیشاندەكرێت.
ئەو چوار بڕگەیە لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە هەڵوەشاوەتەوە و بە نادەستوری ناوبراوە.
تانەكەی پەرلەمانی كوردستان، بەر لە تانەی حزبە كوردییەكان لە نێویاندا پارتیی و یەكێتی ئاراستەی دادگای فیدراڵی كراوە.