هێزه‌كانی ئه‌منییه‌كانی موسڵ، باندێكی بازرگانییان به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه ده‌ستگیركرد كه ده‌ستیان هه‌بووه له چه‌ندین كاری تاوانكارییدا، ئه‌وه‌ش به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییه‌كان.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا له ناوچه‌ی ده‌واسه‌ی به‌ری راستی موسڵ، هێزه ئه‌منییه‌كان پاڵپشت به زانیاری وردی هه‌واڵگری، كه‌مینیان دانا بۆ باندێكی تاوانكاریی و ده‌ستگیریان كردن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌و كه‌مینه‌دا دوو ئه‌ندامی باندی بازرگانی به جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه ده‌ستگیركران و ئه‌وانیش تۆمه‌تبار (س، ش، م) له دایكبوی 1984 كه كاسبكار بووه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار (خ، ا، ع)".
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری و چاودێری نهێنی ئه‌ندامانی ئه‌و بانده بووه له نه‌ینه‌وا.
"بانده‌كه له موسڵ كاریان راكێشانی گه‌نجانی ته‌مه‌ن 15 بۆ 20 ساڵ له‌رێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیان به هه‌لیكار، دواتر بێهۆشیان ده‌كردن و ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان ده‌رده‌هێنرا، له‌هه‌مووی زیاتر گورچیله، ئه‌وه‌ش به بڕونامه‌ی پشكنینی پزیشكی و ره‌زامه‌ندی ساخته‌وه" ئه‌وه‌ش به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی (كه‌ركوك ناو).
هه‌رچه‌نده یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بازرگانی به مرۆڤ رێكاری چاودێری و روبه‌ڕبونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵتانه‌ی داناوه به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش هێشتا ئه‌و بازرگانییه له عیراق به‌رده‌وامی هه‌یه.
به‌پێی ئامارێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عیراق كه كۆتایی 2018 بڵاویكرده‌وه، به‌رزترین رێژه‌ی تاوانی بازرگانی به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ له به‌غدا بووه و به دوای ئه‌ویشدا هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی دیوانیه و بابل دێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌واڵگری رونیكرده‌وه ئه‌ندامانی ده‌ستگیركراوه‌ی بانده‌كه رێكاریی یاساییان به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و به‌پێی مادده‌ی 5ی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بازرگانی به مرۆڤ راگیراون.
ئه‌و مادده یاساییه سزای زیندانی كاتی تا 15 ساڵی دیاریكردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تباركراون به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فریودانی خه‌ڵك.
به‌پێی راپۆرتێكی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق، له ساڵانی 2017 و 2018دا بازرگانی به مرۆڤه‌وه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، هۆشداریشی دا له لێكه‌وته‌كانی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه و داوایكرد، هه‌وڵی هێزه ئه‌منییه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه بۆ به‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه.