كۆمپانیایه‌كی بواری ئه‌منی تایبه‌ت، پاره‌ی پاسه‌وانی له دوكاندارانی كه‌ركوك وه‌رده‌گرێت و هه‌ر كه‌سێكیش داواكارییه‌كه‌یان ره‌تبكاته‌وه، به ناوی هێزه ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كه‌ن.
به‌شێك له دوكاندارانی شه‌قامی كۆماری له كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی تشرینی دووه‌م، گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا دژی فشاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیا ئه‌منییه و داواشیانكرد، هێزه ئه‌منییه‌كان رێگریی لێبكه‌ن.
ئەركان عەبدولرهحمان (42 ساڵ)، چه‌ندین ساڵه له بازاڕی كۆماری دوكانداره و مانگانه چوار هه‌زار دینار ده‌دات به پاسه‌وانانی بازاڕه‌كه، به‌ڵام له ئێستادا له‌رێی كۆمپانیایه‌وه داوای مانگانه‌ی 25 هه‌زار دیناری دیكه‌ش ده‌كه‌ن به‌ناوی پاسه‌وانییه‌وه.
"كۆمپانیایەكی ئەمنی بەناوی بابل ماوه‌ی جارێك دێنه سه‌رمان و وه‌ك خاوه داوای پاره‌ی پاسه‌وانی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا خۆمان پاسه‌وانمان هه‌یه" به‌وته‌ی ئه‌ركان بۆ (كه‌ركوك ناو).
هه‌روه‌ها وتیشی "ئه‌و كۆمپانیایه ئه‌مڕۆ هاتنه‌وه و ئه‌فسه‌رێكی لیوای 61یان هێنابوو به پله‌ی رائید، ده‌یانویست بمانترسێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانبار هاتبن، ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاگاداری راستی بابه‌ته‌كه نه‌بون بۆیه بۆمان رونكرده‌وه ئێمه پاسه‌وانمان ناوێت و كۆمپانیاكه‌ش سوره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پاره‌ی مانگانه".
ئه‌و كۆمپانیا ئه‌منییه پێشتر و له‌رێی فشاری چه‌ك و به‌كارهێنانی ناوی هێزه ئه‌منییه جیاوازه‌كانی كه‌ركوكه‌وه پاره‌ی مانگانه‌ی له زۆرینه‌ی دوكانداران وه‌رگرتووه، وه‌ك كاسبكارانی ئه‌و شه‌قامه باسیدهكهن، به‌شێك له خه‌ڵك له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و مه‌ترسییه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه له بازاڕه‌كانیاندا هاوشێوه‌ی قه‌یسه‌ری كه‌ركوك پاره‌كه ده‌ده‌ن.
ئەندازیار محەمەد عەبدولكەریم، له په‌نجاكانی ته‌مه‌نیدایه و له‌و بازاڕه‌دا دوكانداره، ئه‌و به توڕه‌ییه‌وه قسه‌ی ده‌كرد و بۆ (كه‌ركوك ناو) وتی "ده‌مه‌وێت په‌یامه‌كه‌م بگات به پارێزگار كه پێشتر وتی دوكاندار و خاوه‌ن پیشه‌كان سه‌رپشكن له پێدانی ئه‌و پاره‌یه به كۆمپانیاكه به‌ڵام ئێستا ده‌بینین شیتهكان بۆته زۆره‌ملێ".
ئه‌و دوكانداره ده‌ڵێت له بنه‌ڕه‌تدا پاراستنی موڵك و سامانی ئه‌وان له ئه‌ستۆی پۆلیسی ناوشاردایه نه‌ك كه‌سی تر، "ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌یكات كه پشتی به‌ستووه به هه‌واڵگری سوپا یان به ده‌نگی به‌رز بانگی دوكاندار ده‌كات تا پاره بدات له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جموجۆڵ و مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاوی تر قبوڵكراو نییه".
"بۆچی ئەفسەرێكی سوپا بەپلەی رائید بێتە سەرمان و هاوار بكات؟ ئەگەر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەم بابەتە بەهەند وەرنەگرێت ئه‌وا سومعەی سوپا و هێزە ئەمنیەكان لەكەدار دەكات" ئه‌ندازیار محه‌مه‌د واده‌ڵێت.
به‌پێی به‌دواداچونێكی مه‌یدانی پێشتری په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو)، له رۆژه‌كانی كۆتایی ساڵی 2018وه پێنج بازاڕی سه‌ره‌كی له‌ناوشاری كه‌ركوك، به دوكاندار و عه‌ره‌بانه و مێزه جێگیره‌كانی كاسبكارانه‌وه، شه‌وانه له‌لایه‌ن كۆمپانیای بابل بۆ پاسه‌وانی تایبه‌ت ده‌پارێزرێن.
حاسم قه‌رداغ، لێپرسراوی پاسه‌وانانی شه‌فتی ئێواران له كۆمپانیای بابل بۆ پاسه‌وانی تایبه‌ت سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به(كه‌ركوك ناو)ی وت "ئەركداركراوین بۆ پاراستنی بەشێك لە بازاڕە گشتی و قەرهباڵغەكانی كەركوك"، ئه‌وه‌ش به هه‌ماهه‌نگی هێزه ئه‌منییه‌كان.
بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مانگێكی پاسه‌وانی كۆمپانیاكه وه‌ریده‌گرێت جیاوازی هه‌یه، له نێوان 15 بۆ 30 هه‌زار دیناردایه، بۆ سه‌دان دوكان و عه‌ره‌بانه و مێز.
عەمید ئەفراسیاو كامیل، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی كەركوك پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و كۆمپانیایه وتیان بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆەوە رێگه‌ی كاركردنیان پێدراوه".
دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوشاری كه‌ركوك، له‌ژێر فه‌رمانده‌یی راسته‌وخۆی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبهشهكاندایه به‌هه‌ماهه‌نگی پۆلیسی ناوخۆیی، ده‌وروبه‌ری پارێزگاكه‌ش سوپا، حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵی تێدا جێگیركراوه، دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، به‌هۆی ئاڵۆزی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمدا.