حەسەن زەینلعابدین، قایمقامی دوزخورماتوو له‌وكاته‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه به‌هۆی چه‌ند تۆمه‌تێكه‌وه قه‌زاكه‌ی به‌جێهێشتووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سلێمانبه‌گ به كاتی ئه‌و پۆسته به‌ڕێوه‌ده‌بات.
سێشه‌ممه 29ی تشرینی یه‌كه‌م، هێزێكی ئه‌منی له دوزخورماتوو، بۆ ده‌ستگیركردنی حه‌سه‌ن زه‌ینلعابدین ده‌چنه قایمقامیه‌ت و دواتر سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌رده‌كه‌وێت له سنوره‌كه‌دا نه‌ماوه و تائێستا دیارنیه كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عه‌لی هاشم حسێنی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی قه‌زای دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "قایمقام مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی وه‌رگرتووه تا 22ی تشرینی دووه‌م، تائێستاش هیچ كێشه‌یه‌ك له ئیداره‌دانی قه‌زاكه‌دا دروستنه‌بووه و ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی حه‌سه‌ن زهنلعابدین-یش گه‌وره كراوه بۆیه گه‌یشتۆته فه‌رمانی ده‌ستگیركردن".
"قایمقام له 22ی مانگ و دوای كۆتایی مۆڵه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه، خه‌ڵكیش قه‌زاكه‌ش زۆر لێی رازین، چونكه به باشی و بێ جیاوازی كاره‌كانی راپه‌ڕاندووه" به‌وته‌ی حسێنی.
سه‌ره‌تای 2018 ئەنجومەنی قەزای دوزخورماتوو، بە زۆرینەی دەنگ حەسەن زەینلعابدین-ی لە پێكهاتەی توركمان وەكو قایمقامی نوێ هەڵبژارد لە جێگەی شەلال عەبدول له پشكی كورد، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته، له مانگی ئابی هه‌مان ساڵدا ده‌ستبه‌كاربوو.
تاڵب محه‌مه‌د مستەفا، بەڕێوبەری ناحیەی سلێمان بەگ كە كاره‌كانی قایمقامیه‌تی دوزخورماتوو راییده‌كات به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بڕیاره حه‌سه‌ن زه‌ینلعابدین بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وامی خۆیی و منیش تا ئه‌وكاته له قایمقامیه‌ت ده‌مێنمه‌وه، تا كاروباری خه‌ڵك رانه‌وه‌ستێت".
"قایمقامی دوزخورماتوو فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه و هێشتا ده‌ستگیرنه‌كراوه، فه‌رمانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن نه‌زاهه‌ی سه‌ڵاحه‌دینه‌وه ده‌ركراوه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی".
مسته‌فا بڕیاره ه پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه دوابڕیار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی قایمقام بدرێت، به مانه‌وه یان دورخستنه‌وه‌ی له‌و پۆسته‌دا.
قایمقامی دوزخورماتوو، دوای ده‌ستبه‌كاربونی له‌و پۆسته‌دا، تۆمه‌تباركرا به گه‌نده‌ڵی كاتێك به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سه‌ڵاحه‌دین بووه له ساڵی 2006دا.
حەسەن زەینلعابدین، ساڵی رابردوو له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانه‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌موو دۆسیه یاساییه‌كانی په‌یوه‌ست بهئهركهكانم وه‌كو به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سه‌ڵاحه‌دین به‌ته‌واوی یه‌كلاكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن دادگای عیراقیه‌وه دوای پێشكه‌شكردنی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی پاكی كاره‌كانمان ده‌سه‌لمێنێت".
قەزای دوزخورماتوو، تاكە ناوچەی "جێناكۆك"ی نێوان هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستانە لە پارێزگای سەڵاحەدین، دانیشتوانەكەی لە توركمان، كورد و عەرەب پێكهاتوون.