پێنج هاوڵاتی سوتان و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ماڵی ئه‌ندازیارێك له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ر به قه‌زای شنگال، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی شایه‌تحاڵ و لێپرسراوانی ناوچه‌كه.
كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی تشرینی دووه‌م، فڕۆكه‌كانی توركیا جارێكی‌تر بۆردومانی خانوویه‌كیان كرد له كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر، له ناحیه‌ی سنونێی قه‌زای شنگال له پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان ژماره‌یه‌ك كوژرا و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
عه‌باس ئیبراهیم، نیشته‌جیێ كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر و شایه‌تحاڵی بۆردومانه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "من چومه شوێنی بۆردومانه‌كه و پێنج كه‌سم بینی به ته‌واوی سوتابوون، هه‌ندێكیان پارچه‌پارچه‌ش ببون، كه‌س نه‌یده‌زانی قوربانییه‌كان سه‌ربازیین یان مه‌ده‌نی".
به‌وته‌ی ئه‌و شایه‌تحاڵه، ئه‌و ته‌رمانه‌ی له شوێنی روداوه‌كه‌دا بووه، پێنج كه‌س بون، له‌گه‌ڵ برینداربونی كه‌سێكی تر و ئۆتۆمبێلێكی به ته‌واوی سوتاوه.
پێشتر و له 4ی ئه‌م مانگه‌شدا، فڕۆكه‌ی توركیا بۆردومانی خانووی هاوڵاتییه‌كی كرد له هه‌مان كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوندا، كه وه‌ك باره‌گای هێزه‌كانی یه‌به‌شه به‌كارده‌هێنرا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤان برینداربون.
یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال (یه‌به‌شه) و هێزه‌كانی تری نزیك له په‌كه‌كه، له ساڵی رابرودا له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی قه‌زای شنگال به‌ره‌و سوریا كشانه‌وه، به‌پێی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تیی عیراقی.
خودێدا چۆكی، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ له باكوری خۆرئاوای شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "فڕۆكه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ ماڵی ئه‌ندازیارێكیان له كۆمه‌ڵگای خانه‌سۆر كردۆته‌وه ئامانج به‌ناوی ئلیاس دیرو، به‌هۆیه‌وه ئوتۆمبێلێك سوتاوه به‌ڵام نازانین زیانه گیانییه‌كان چه‌ند بوو".
تا ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه هیچ بریندارێكی بۆردومانه‌كه‌ی خانه‌سۆر نه‌گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
عادل حسێن، لێپرسراوی په‌رستارانی نه‌خۆشخانه‌ی سنونێ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هیچ بریندارێك بۆ ئێمه نه‌هاتووه، له كاتێكدا دوری نێوان نه‌خۆشخانه‌ی ئێمه و كۆمه‌ڵگه‌كه ته‌نیا شه‌ش كیلۆمه‌تره، بۆیه رێژه‌ی زیانه‌كان نازانین، له‌وانه‌یه كه‌س بریندارنهبوبێت".
له مانگی 12ی 2018یشدا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ندجارێك بۆردومانی شنگالیان كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێبكه‌وێته‌وه.