ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، پارێزگارێكی نوێی هه‌ڵبژارد له جێی مه‌نسور مه‌رعید، هه‌رچه‌نده ناوبراو ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه بێت و بڕیاریداوه سكاڵا تۆماربكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی تشرینی دوه‌م، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به زۆرینه‌ی ده‌نگ نه‌جم عه‌بدوڵا جبوری، فه‌رمانده‌ی پێشووی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی نه‌ینه‌وای بۆ پۆستی پارێزگار هه‌ڵبژارد، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك له دورخستنه‌وه‌ی مه‌نسور مه‌رعید.
"ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به ئاماده‌بونی 24 ئه‌ندام له كۆی 39 ئه‌ندام كۆبۆوه بۆ دیاریكردنی پارێزگاری نوێ له جێی مه‌نسور مه‌رعید" نوره‌دین قه‌بلان، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كه سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی كرد بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
به‌وته‌ی قه‌بلان سێ كاندیدی سه‌ره‌كی هه‌بوون بۆ پۆستی پارێزگار، ئه‌وانیش فه‌ریق نه‌جم جبوری، عه‌بدولحه‌كیم محه‌مه‌د یونس و عه‌لی خوزێر ئه‌حمه‌د، له ئه‌نجامدا به ده‌نگی 23 ئه‌ندام نه‌جم جبوری له هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆ و ئاشكرادا بوو به پارێزگار.
نه‌جم جبوری، فه‌ریقی خانه‌نشینه و له دایكبوی 1956ی نه‌ینه‌وایه، پێشتر چه‌ندین لێپرسراوێتی ئه‌منی و سه‌ربازی هه‌بووه، دوایین پۆستی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بوو.
نه‌جم جبوری، دوای هه‌ڵبژاردنی به پارێزگار و له‌كاتی گه‌یشتنی به باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) وتی "من لێره‌م بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا".
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، سێشەممە 19ی تشرینی دووەم، لە كۆبونەوەیەكدا بەئامادەبونی 23 ئەندام دەستلەكاركێشانەوەیه‌كی به‌ناوی مەنسور مەرعید، پارێزگاری نەینەوا خسته ده‌نگدانه‌وه و پەسەندیكرد، هه‌رچه‌نده ناوبراو ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شكردبێت.
مەنسور مەرعید، لە 13ی ئایاری ئەمساڵ و بە‌ئاماده‌بونی 28 ئه‌ندام له كۆی 39 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن بە پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا. ئەوەش به‌پێی رێککه‌وتنێك كە پارێزگار بۆ عه‌ره‌بی سونه، جێگری یه‌که‌م بۆ کورد و جێگری دووه‌م بۆ عه‌ره‌بی سونه بوو.
مه‌نسور مه‌رعید، پارێزگاری دورخراوه‌ی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت كه له كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و سكاڵا تۆمارده‌كات دژی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌هۆی پێشێلكردنی یاساوه.
"جارێكی‌تر جه‌ختده‌كه‌مه‌وه هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه ده‌رچووه له دوای بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌وه له كۆتایی مانگی رابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ ناكرێت جێبه‌جێبكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌روی ئیداریی و یاساییه‌وه شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ستداوه" مه‌رعید وای وت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له 28ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، به بڕیاری په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چونی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی له به‌غدا و چه‌ند شارێكی تر، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌دا و به ناده‌ستوری ناویبرد.