پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، یه‌كده‌نگ نین له‌سه‌ر بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا و له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌شدا، به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاوازدا دابه‌شبوون.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، سێشەممە 19ی تشرینی دووەم، لە كۆبونەوەیەكدا بەئامادەبونی 23 ئەندام دەستلەكاركێشانەوەیه‌كی به‌ناوی مەنسور مەرعید، پارێزگاری نەینەوا خسته ده‌نگدانه‌وه و پەسەندیكرد.
مه‌رعید كه پێشتر به پێی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ پارتی و چه‌ند لایه‌نێكی تر بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردرا، ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌ستی له‌كاركێشابێته‌وه و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بۆ دورخستنه‌وه‌ی به پووچ و ناشه‌رعیی ناوده‌بات.
هاشم بریفكانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له فراكسیۆنی پارتی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ره‌خنه‌مان هه‌بوو له پارێزگار و هیچ گرنگییه‌كی به‌و رێككه‌وتنه نه‌دا له‌گه‌ڵ ئێمه و لایه‌نه‌كانی تر، چونكه جگه له پۆستی پارێزگار هیچ پۆستێكی ترمان وه‌رگرت له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان".
"وه‌ك پارتی له رێككه‌وتن نه‌كشاینه‌وه و خیانه‌تمان نه‌كرد، راسته ئێمه‌ش ده‌نگمان دا، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌ندامان ده‌نگیان به به‌ڵێ دا بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگار".
مەنسور مەرعید، لە 13ی ئایاری ئەمساڵ و بە‌ئاماده‌بونی 28 ئه‌ندام له كۆی 39 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن بە پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا. ئەوەش به‌پێی رێککه‌وتنێك كە پارێزگار بۆ عه‌ره‌بی سونه، جێگری یه‌که‌م بۆ کورد و جێگری دووه‌م بۆ عه‌ره‌بی سونه بوو.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، سوره له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی پارێزگار و بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی تشرینی دوه‌م، له دانیشتنێكدا پارێزگاری نوێ هه‌ڵبژێرێت، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك له كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن.
داود جوندی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌نسور مه‌رعید نه‌بوین و هیچ ئه‌ندامێكی ئێمه ده‌نگی پێنه‌دا، پێمانباشبوو به‌رده‌وام بێت له‌كاره‌كانی چونكه تاڕاده‌یه‌كی باش لیێ ڕازی بووین".
یه‌كێتی و پارتی، هه‌رچه‌نده له زاری لێپرسراوانیانه‌وه داوای كۆده‌نگی ده‌كه‌ن بۆ ناوچه‌كانی جێناكۆك، به‌ڵام له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی ئه‌و ناوچانه ناكۆكییان هه‌یه و پێشتریش به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی ئه‌وانه‌وه دۆسیه‌ی دانانی پارێزگاری نوێی كه‌ركوك یه‌كلایینه‌كرایه‌وه.
لێپرسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی وتی "وازهێنانی مه‌سنور مه‌رعید هیچ په‌یوه‌ندی به گه‌نده‌ڵی یاخود خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه نییه، به‌ڵكو هۆكار ململانێی سونه‌كان، به‌رله‌وه‌ی ببێته پارێزگار، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاماده‌كرابوو، تا هه‌ركاتێك كێشه هه‌بوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی رێككه‌وتی لێبدرێت و بخرێته ده‌نگدانه‌وه".
دانیشتنی دورخستنه‌وه‌ی پارێزگار یاسایی بووه و پارێزگاری نوێش هه‌ڵده‌بژێرین
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌لایه‌ن به‌غداوه یه‌كلایینه‌كراوه‌ته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌بێت ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكان؛ ئاماژه‌ی به زنجیره‌یه‌ك رێكار كردووه بۆ دورخستنه‌وه‌ی پارێزگار كه له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ندا نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له 28ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، به بڕیاری په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چونی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی له به‌غدا و چه‌ند شارێكی تر، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌دا و به ناده‌ستوری ناویبرد.
غه‌زوان داودی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو )ی وت "هه‌ر له‌دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌نسور مه‌رعید، ده‌رگای خۆ پاڵاوتن بۆ پارێزگاری نوێ كرایه‌وه، ده‌ست به وه‌رگرتنی سیڤییه‌كان كرا و دوو كه‌س خۆی كاندید كرد".
له نێو كاندیده‌كاندا بۆ پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نه‌جم جبوری، فه‌رمانده‌ی پێشووی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له نه‌ینه‌وا.
"یه‌كشه‌ممه (24ی تشرینی دوه‌م) پارێزگاری نوێ هه‌ڵده‌بژێرین و دانیشتنی دورخستنه‌وه‌ی پارێزگاریش یاسایی بوو، چونكه په‌رله‌مانی عیراق ناتوانێت كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه هه‌ڵه بوو" به‌وته‌ی داودی.