به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر دامه‌زراندن به رێژه‌ی سه‌دا 32 بۆ پێكهاته‌كانی پارێزگاكه تهرخاننهكرێت، ئه‌وه‌ش به "خه‌مخۆری و دڵسۆزی" بۆ عیراق ناوده‌به‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی تشرینی دوه‌م له كه‌ركوك، به‌ره‌ی توركمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، ره‌خنه‌یان گرت له پرۆسه‌ی دامه‌زراندن، به تایبه‌ت له كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا.
ئیستەبرەق یازار ئۆغلۆ، لێپرسراوی رێكخراوه‌كانی به‌ره‌ی توركمانی له كۆنگره‌كه‌دا وتی "دواكارین لە سەرۆكایەتی وەزیران و پەرلەمان، رێژەی دامەزراندن لە وەزارەتی پەروەدە بەڕێژەی لەسه‌دا 32 بێت بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی كه‌ركوك".
هۆكاری ئه‌و داواكارییه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی "ئێمه دڵسۆزین بۆ خاك و نەتەوە و عيراق.. وەفاداری و ئەمەكمانة داومان لێدەكات بە دوای مافی خۆمان بكەین وەك هەر نەتەوەیەكی تر"، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه "بۆ مافی خۆمان سازش ناكەین، بۆیە گەر حكومەت عيراق بە دەنگ داوكاریەكانمانەوە نەیات ئەوا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین".
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ و له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بڕیاره نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س دابمه‌زرێندرێن، بۆ ئه‌وه‌ش پێشتر زیاتر له 80 هه‌زار فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی پڕكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ناوی دامهزرێنراوان یهكلایینهكراونهتهوه.
"دەبێت ڕێژه‌ی دامەزراندن لە كەركوك و لە تەواوی فەرمانگەكان بۆ هەر سێ نەتەوەكەی كەركوك له‌سه‌دا 32 بێت، چونكه ئه‌وكات یه‌كسانی دێته ئاراوه، ناكرێت له‌م شاره‌دا نه‌ته‌وه‌یه‌ك باڵاده‌ست بێت و نه‌ته‌وه‌یه‌كیش ژێرده‌سته" لێپرسراوه‌ی به‌ره‌ی توركمانی وای وت.
پێشتریش پارت و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی توركمان، زیاد له جارێك داوای لەسەدا 32ی پۆستەكانی كەركوكیان كردووه.
عەباس محەمەد بەیاتی، جێگری سەرۆكی حزبی بزوتنەوەی نەتەوەیی توركمان، 16ی تشرینی دوه‌م له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كه‌ركوك وتی "پێویستە رێکكەوتنى لەسەدا 32ی نێوان پێكهاتەكان جێبەجێبکرێت لە دابەشکردنى پۆست و دامەزراندن لە شارى کەرکوک"، هۆشداریدا له‌وه‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌نه گۆڕه‌پانی ته‌حریر ئه‌گه‌ر گوێیان لێنه‌گیرێت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی به‌غدا كه دوو مانگه به‌رده‌وامی هه‌یه.
پارێزگای كەركوك، وەكو ناوچەیەكی جێناكۆك لە دوای ساڵی 2003وە لەسەر بنەمای پرۆژەیەكی مام جەلال، سكرتێری كۆچكردوی یەكێتیی پۆستەكانی لەسەدا 32 بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی كورد، عەرەب‌و توركمان دیاریكرا، لەگەڵ سەدا چوار بۆ كریستیان.