نه‌جم جبوری، پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا، جگه له قایمقامیه‌تی ته‌له‌عفه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك، ته‌واوی ئه‌و پۆسته و لێپرسراوێتییانهی وه‌ریگرتووه ئه‌منیی و سه‌ربازی بوون.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، یه‌كشه‌ممه 24ی تشرینی دووه‌م به ده‌نگی 23 ئه‌ندام نه‌جم جبوری، وه‌ك پارێزگار هه‌ڵبژارد، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك له دورخستنه‌وه‌ی مه‌نسور مه‌رعید له‌و پۆسته، كه هێشتا ناوبراو پێداگری له مانه‌وه‌ی ده‌كات و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ش كه‌وتۆته لای دادگا.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كاتێكدایه، به‌بڕیاری په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌ینه‌وا ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه نییه و تانه‌ی لێداوه.
نه‌جم جبوری، دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنی به پارێزگار و سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر دوو كاندیدی تردا، گه‌یشته باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا بۆ (كه‌ركوك ناو) وتی "بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا لێره‌م".
نه‌جم عه‌بدوڵا عهبدولصاڵح جبوری، له 28ی تشرینی یه‌كه‌می 1956 له نه‌ینه‌وا له دایكبووه، دوایین پله‌ی سه‌ربازی فه‌ریقی خانه‌نشینه.
له ساڵی 1979دا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه له زانستی سه‌ربازی له كۆلێژی سه‌ربازی عیراقی، له 2014دا بڕوانامه‌ی دبلۆمی باڵای به‌ده‌ستهێناوه له كۆلێژی جه‌نگ له زانكۆی به‌رگری نیشتمانی ئه‌مریكی، دواتر بۆته خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له زانستی سه‌ربازی كۆلێژی سه‌ركردایه‌تی و سه‌ربازی ئه‌مریكی.
له ساڵی 1979دا پله‌ی مولازمی هه‌بووه له هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی، چه‌ندین پۆستی وه‌رگرتووه تا گه‌یشتۆته پله‌ی عه‌قد له هه‌مان هێزدا، له ساڵی 2001دا بۆته عه‌مید و له 2005یشدا به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خۆرئاوای نه‌ینه‌وا و ته‌له‌عفه‌ر بووه.
له كۆتاییه‌كانی 2015وه تا 2008 قایمقامی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر بووه و پاشان بۆته‌وه به به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس.
له ساڵی 2009دا ده‌ستی له‌به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس كێشاوه‌ته‌وه و بۆ خوێندن چۆته ئه‌مریكا.
یه‌كێك بووه له ئاماده‌كارانی پلانی ده‌ركردنی داعش له ته‌له‌عفه‌ر و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووه بووه.
له نیسانی 2015وه تا ناوه‌ڕاستی 2019 فه‌رمانده‌ی گشتی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بووه و خانه‌نشین كراوه.
جبوری له دامه‌زرێنه‌رانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی نه‌ینه‌وا بوو، سه‌ره‌تا فه‌وجی پارێزگاری دمه‌زراند له سه‌ربازگه‌ی كركوش له دیاله و دواتر تا فه‌وجی مغاویر له مه‌خمور، تا به‌شداری له شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به خوێندن له ئه‌مریكا، وه‌ك مامۆستا و توێژه‌ر له ناوه‌ندی نیسا بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی كاریكردووه له واشنتن.
جبوری چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی له ئه‌مریكا و زانكۆی به‌رگری نیشتمانی و میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوكردۆته‌وه ده‌رباره‌ی بارودۆخی عیراق و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان.
نه‌جم جبوری له 2015دا و دوای وه‌رگرتنی فهرماندهسی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا 16 كه‌س له كه‌سوكاری له‌لایه‌ن داعشه‌وه له سێداره‌دراون.
جبوری خێزانداره و هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی (زمانی دایك) و ئینگلیزی ده‌زانێت.