به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربونی بۆ نه‌جم عه‌بدوڵا جبوری، پارێزگاری نوێی ده‌ركرد.
به‌پێی مه‌رسومێكی كۆماری، كه به واژۆی به‌رهه‌م ساڵح له 27ی تشرینی دوه‌مدا ده‌رچووه، پاڵپشت به ده‌ستور و یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بڕیاردراوه به ده‌ستبه‌كاربونی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك له هه‌ڵبژاردنی بۆ ئه‌و پۆسته.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، یه‌كشه‌ممه 24ی تشرینی دوه‌م، به زۆرینه‌ی ده‌نگ نه‌جم عه‌بدوڵا جبوری، فه‌رمانده‌ی پێشووی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی نه‌ینه‌وای بۆ پۆستی پارێزگار هه‌ڵبژارد، له جێی مه‌نسور مه‌رعید.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌هات ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له 19ی تشرینی دووەم، لە كۆبونەوەیەكدا بەئامادەبونی 23 ئەندام دەستلەكاركێشانەوەیهكی به‌ناوی مەنسور مەرعید، پارێزگاری نەینەوا خسته ده‌نگدانه‌وه و پەسەندیكرد، هه‌رچه‌نده ناوبراو ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شكردبێت.
نه‌جم جبوری، فه‌ریقی خانه‌نشینه و له دایكبوی 1956ی نه‌ینه‌وایه، پێشتر چه‌ندین لێپرسراوێتی ئه‌منی و سه‌ربازی هه‌بووه، دوایین پۆستی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بوو.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق به نه‌ینه‌واشه‌وه، به‌پێی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه و له‌مه‌ودوا، په‌رله‌مانتاران ئه‌ركی چاودێری كاره‌كانی پارێزگاره‌كان ده‌گرنه‌ده‌ست.