له هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی كوڵه‌جۆ، سه‌ره‌تا به هاوه‌ن بۆردومانی خه‌ڵك كراوه و دواتر له‌رێی چه‌كی جۆری قه‌ناسه‌وه، ته‌قه له هێزه ئه‌منییه‌كان كراوه و به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س بونه‌ته قوربانی.
دره‌نگانی شه‌وی 29ی تشرینی دوه‌م، له ناحیه‌ی كوڵه‌جۆی نزیك قه‌زای كفری، چه‌ند گوله هاوه‌نێك ژماره‌یه‌ك مه‌ده‌نی ده‌كاته ئامانجی و له كاتی گه‌یشتنی هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشدا، به چه‌كی جۆراوجۆر له نێویاندا، ته‌قه‌یان لێده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كانی نێو ئاسایش، جگه له جه‌ختكردنه‌وه له بۆردومانی هاوه‌ن و دواتر دروستبونی ته‌قه، ئاماده‌نه‌بون به‌ناوی خۆیانه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه زیاتر بدوێن.
له روداوه‌كه‌دا، 12 كه‌س برینداربون، به مه‌ده‌نی و كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه، دواتر و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه دوو له ئاسایشه‌كان گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن.
یه‌كێك له برینداره‌كان موقه‌ده‌م سمكۆ عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی كوڵه‌جۆ بوو، كه به‌ره‌بانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی گیانله‌ده‌ستدا.
هەڵگورد محه‌مه‌د، جێگری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار له گه‌رمیان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "برینداره‌كانی ئه‌و روداوه 12 كه‌س بون، له نێویاندا دوو منداڵ و ژن و پیاوێك، له‌و ژماره‌یه دوو كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هید بون".
"كاك سمكۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش نێو كاتژمێر چاره‌سه‌ری بۆ كرا، دوو بۆ سێ فیشه‌ك به‌ر پشتی كه‌وتبوو، به‌ڵام قسه‌ی ده‌كرد و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی، كاتژمێر 3:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانیله‌ده‌ستدا".
لێپرسراوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌ڵێت برینداره‌كانی تر ره‌وشی ته‌ندروستییان باش و جێگیره.
ئه‌و هێرشه له كاتێكدایه، گروپه چه‌كدارییه‌كان كه به‌وته‌ی به‌شێك له هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌ر به داعشن، له چه‌ندین ناوچه‌ی جێناكۆك كه‌وتونه‌ته جموجۆڵ و ئه‌نجامدانی هێرش.
محه‌مه‌د حاجی عومه‌ر، كارگێڕی ماڵبەندی 11ی ڕێكخستنی گەرمیان و لێپرسراوی كۆمیتەی قەرەتەپە كه باره‌گاكه‌یان له كوڵه‌جۆیه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پێنج مه‌تر له خوار باره‌گای ئێمه‌وه گوله هاوه‌نه‌كان كه‌وتنه خواره‌وه، ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامدا داعش بون، چونكه ناوچه‌كه ته‌ماسه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی شێخ باوه و سه‌ر به كفرییه، كه چه‌كداری زۆری داعش له ناوچه‌كه‌دایه و به‌رده‌وام چالاكییان هه‌یه".
"شه‌ڕه‌كه‌ی شه‌وی رابردو پلان بۆ داڕێژراو بوو، چونكه سه‌ره‌تا بۆردومانی هاوه‌نیان كرد و دواتر هێرشیان ئه‌نجامدا، به‌شێك له هێزه‌كانی ئاسایش بۆمبی چێنراویان پێدا ته‌قییه‌وه، دواتر داعش به قه‌ناس ته‌قه‌ی لێ‌كردن، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هێزی زیاتری ئاسایش‌دا شه‌ڕ و پێكدادان دروستبوو".
محه‌مه‌د حاجی عومه‌ر پێیوایه كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه له دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوچه‌كه‌دا و ده‌كرا چاودێری وردتری حموجۆڵه چه‌كدارییه‌كانی داعش بكرێت.