هاوڵاتییه‌ك له شنگال گیانیله‌ده‌ستدا و یه‌كێتی دیكه‌ش برینداربوو، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولـله‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه‌یان، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی لێپرسراوانیی ناوچه‌كه هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی كێشه و نانه‌وه‌ی ئاڵۆزی له نێو دانیشتوانی قه‌زاكه‌دا.
كاتژمێر 7:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو له ناوه‌ندی قه‌زای شنگال، دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی به‌عاج، له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا ده‌درێنه سه‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه، یه‌كێكیان دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانله‌ده‌ستده‌دات.
خالید قاسم، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و دوو هاوڵاتیه مه‌ده‌نی بون، به‌ڵام دیارنیه بۆچی هاتبوونه شنگال، گومانێك هه‌یه تۆمه‌تباربوون به هاوكاری داعش له‌كاتی هێرشه‌كانیدا بۆ شهر قه‌زاكه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ته‌قه‌یان لێكرابێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش به دوری زانی ته‌قه‌كه‌ران داعش بن، چونكه پێیوایه ئه‌و رێكخراوه له ئێستادا مه‌ترسی نه‌ماوه بۆ شنگال، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه یه‌كه‌م روداوی هاوشێوه‌یه له دوو ساڵی رابردودا و هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامی بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كان.
"به‌هۆی ته‌قه‌كانه‌وه هه‌ردوو هاوڵاتی نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یه برینداربون، یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش پێیوایه ئه‌و روداوه بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئاڵۆزیی و دروستكردنی كێشه‌یه له‌نێو پێكهاته‌كانی شنگال.
له قه‌زای شنگال، جگه له ئێزیدی، عه‌ره‌بی سونه‌ش ده‌ژی، كه پێشتر و زیاد له جارێك هه‌ردولا پێكهاته له ناكۆكیدا بون، كاتێك ئێزیدییه‌كان نارازی بون له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی عه‌ره‌ب، به پاساوی ئه‌وه‌ی "هاوكاری داعش" بون له هێرشه‌كانیدا.
موراد خه‌ڵه‌ف، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی قایمقامی شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه له نزیك باره‌گای هێزه‌كانی پۆلیس و پۆلیسی پاسه‌وانی سنور و هێزه‌كانی یه‌به‌شه رویداوه، به‌ڵام تائێستاش ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگیرنه‌كراون".
به‌بڕوای خه‌ڵه‌ف ئه‌و روداوه بۆ ئه‌وه‌یه كێشه له نێو خه‌ڵكی شنگال، به تایبه‌ت كورد و عه‌ره‌بدا دروستبكرێت، تا پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیی نه‌مێنێت.
قه‌زای شه‌نگال، به‌دوری 120كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ و له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا، له ئابی 2014دا كه‌وته ده‌ستی داعش و له تشرینی دوه‌می 2015دا كۆنتڕۆڵكرایه‌وه، زیاتر له دوو ساڵه دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زاكه كه‌وتۆته ده‌ست هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی دوای پاشه‌كشێی پێشمه‌رگه به‌هۆی ئالۆزیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا دوای ریفراندۆم.