له عیراق و به تایبه‌ت پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی به رێژه‌ی له‌سه‌دا 40 كه‌میكردووه، به‌هۆی ئه‌و وێرانكارییه‌ی هێرشه‌كانی داعش روبه‌ڕوی ناوچه‌كه‌ی كرده‌وه.
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ (IOM)، له دوایین راپۆرتیدا ئاماژه‌ی به كاریگه‌ریی هێرشه‌كانی داعش كردووه له نێوان ساڵانی 2014 تا 2017 له كه‌رتی كشتوكاڵ.
به‌پێی به‌دواداچون و خه‌مڵاندنی ئه‌و رێكخراوه، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی به‌رێژه‌ی سه‌دا 40 كه‌میكردووه، چونكه‌ی روبه‌رێكی به‌رفراوان له زه‌ویی كشتوكاڵی، به تایبه‌ت له گونده‌كاندا كه‌وتنه ده‌ستی داعش و سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیش بوو بۆ ئه‌و رێكخراوه و دواتر به وێرانی به‌جێیانهێشت.
شیڤۆن سیموجی، لێپرسراوی بەشی سەقامگیری کۆمەڵگه لە رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عیراق وتی "وەک بەشێک لە هەوڵەکانمان بۆ دووبارە بنیاتنانەوە و دابینکردنی سەقامگیری کۆمەڵگه، دەبێ دووبارە بنیاتنانەوە و گەشەپێدانی ناوچە گوندنشینەکان لە پێشه‌نگی كاره‌كاندا بێت".
داواشیكرد کشتوکاڵ لایەنێکی سەرەکی بێت بۆ گەراندنەوەی سەقامگیری و گرنگیدان بەو بوارە کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هاوسەنگکردنی ئەم جیاوازییانەی لە نێوان شار و ناوچە گوندنشینەکاندا هەیە.
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ، له راپۆرته‌كه‌یدا باسی له زیانه‌كانی شه‌ڕی داعش كردووه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، كه پله‌ی یه‌كه‌می له نێو پارێزگاكانی تری عیراقدا هه‌بوو له قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم و جۆ، سه‌رباری لافاو و ئاگر و روداوه سروشتییه‌كانی تر، كه زیانی به روبه‌رێكی به‌رفراوانی له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان گه‌یاند.
به‌پێی راپۆرتی ئه‌و رێكخراوه، داعش له 2014دا قازانجێکی زۆری کرد لە وەرزی چنینەوەی بەروبوم، کە چەند مانگێک بەر لە دەست بەسەرداگرتنی نەینەوا کۆتایی هاتبوو.
"داعش ناوچە گوندنشینەکانی بە ئامانج گرت بۆ مەبەستی ستراتیجی و دابینکردنی خۆراکی بەردەوام و دەرفەتی فرۆشتنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان له پێناو دابینکردنی داهاتدا، بەڵام زێدەڕۆیی لە بەکارهێنان و وێرانکردنی بە ئەنقەستی زەوییە کشتوکاڵییەکان، کاریگەری نەرێنی درێژمەودایان هەیە لەسەر ناوچە گوندنشینەکان".
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ ده‌ڵێت دوای دوو ساڵ له كۆتایی داعش روبه‌رێكی فراوانی زه‌وی کشتوکاڵی ته‌قه‌مه‌نی تێدایه و نه‌چێنراون.
راپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه به پاڵپشتی ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی (USAID) ئه‌نجامدراوه.
ئه‌و ئاژانسه ئه‌مریكییه له ئێستادا سه‌رپه‌رشتی كۆڕبه‌ندی نه‌ینه‌وا بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌كات، كه 3ی كانونی یه‌كه‌م له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و تا 5ی هه‌مان مانگ ده‌خایه‌نێت، به ئامانجی هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه له كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، گه‌شتیاری و ته‌كنه‌لۆژیا و بیناسازی له نه‌ینه‌وا.
ده‌زگای میدیایی (كه‌ركوك ناو)، هاوبه‌شێكی چالاكی كۆڕبه‌ندی نه‌ینه‌وایه بۆ وه‌به‌رهێنان له‌رێی روماڵی میدیاییه‌وه، به هه‌واڵ و راپۆرت و چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی.