یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕیاریدا به دواخستنی كۆنگره بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناكۆكیی ناوخۆیی حزبه‌كه‌وه.
كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی، بڕیاربوو له 7ی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام ناكۆكیی نێو باڵه‌كانی ئه‌و حزبه بووه هۆی دواكه‌وتنی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان و به‌هۆیه‌وه، واده‌ی كۆنگره خرایه 21ی كانونی یه‌كه‌م.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتیی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی رۆژی 21ی كانونی یه‌كه‌می وه‌ك رۆژی به‌ستنی كۆنگره و رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو 9ی هه‌مان مانگی وه‌ك رۆژی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان دیاریكردووه.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی كانونی یه‌كه‌م له سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان؛ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره‌یه و بۆ دانانی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانیش بڕیاره پشت ببه‌ستن به ده‌نگی یه‌كێتی له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به‌پێی ده‌ره‌نجامی دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق.
ناكۆكییه سه‌ره‌كییه‌كانی نێو یه‌كێتی، به‌پێی بهداوداچونێكی (كه‌ركوك ناو)، لەسەر هەیكەلی بەڕێوەبردن و ئەندامانی كۆنگرەیه.
لە ئێستادا حزبەكە بەسەر پێنج بەرە و باڵی جیاوازدا دابەشبووە، باڵی ماڵی مام جەلال، پێداگری لە هەبونی یەك جێگر بۆ سەرۆك دەكەن. كۆسرەت رەسوڵ، ئەو پێشنیارە رەتدەكاتەوە و لەگەڵ زیاد لە جێگرێكە بۆ سەرۆكی حزبەك. هەرچی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراقە پشتیوانی دەكرێت بۆ سەرۆكی حزب بە دەسەڵاتێكی كەمەوە.
سەركردایەتی كەركوكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پێداگریی دەكەن لە بەدەستهێنانی یەكێك لە جێگر یان یاریدەدەرانی سەرۆكی حزب، بۆ ئەوەش پێشنیاری خۆیان هەیە و دەیبەنە كۆنگرەوە.
یەكێك لە پێشنیارەكان بۆ كۆنگرە، كە جێی ناكۆكی نێوان باڵەكانیشە، دروستكردنی سەركردایەتیی پارێزگاكانە، هەر پارێزگایەك ئەنجومەنێكی سەركردایەتی دەبێت، لەوانە سلێمانی، كەركوك، هەولێر. ئەنجومەنی هەردوو پارێزگای دهۆك و نەینەواش بە هاوبەشی.
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لە ساڵی 1975ەوە تەنیا سێ كۆنگرەی كردووە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ چوار ساڵ جارێك كۆنگرە دەبەسترێت، بەڵام نۆ ساڵە بەهۆی مردنی جەلال تاڵەبانی و ناكۆكی نێوان سەركردایەتیی حزب كۆنگرە نەبەستراوە.