ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك، سه‌قامگیری پارێزگاكه ده‌به‌ستنه‌وه به یه‌كسانی له دابه‌شكردنی پۆسته‌كاندا و پێشیانوایه له ریزه‌كانی پۆلیسدا، رۆڵی پێكهاته‌كه‌یان له به‌رچاو نه‌گیراوه و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یان ده‌درێت.
هۆشدارییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی، له په‌یامێكدا هات بۆ رایگشتی كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی كانونی یه‌كه‌می بڵاویانكرده‌وه و تێیدا داوای پۆست ده‌كه‌ن له پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانی تردا.
"كه‌ركوك سه‌قامگیر نابێت به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان نه‌بێت له نێو پێكهاته‌كاندا، ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ر"، به‌وته‌ی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له ئێستادا "له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب روبه‌ڕوی كه‌مكردنه‌وه و دورخستنه‌وه بوونه‌ته‌وه له ریزی هێزه ئه‌منییه‌كاندا".
هه‌روه‌ها جهختدهكهنهوه له پۆلیسی كه‌ركوكدا پۆسته‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانی تره‌وه و له هێزه ئه‌منییه‌كاندا رۆڵی لاوه‌كییان هه‌یه.
ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی، له په‌یامه‌كه‌یدا داوای له راكان جبوری، پارێزگار و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی كه‌ركوك ده‌كات چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات و به یه‌كسانی پۆسته‌كان له كه‌ركوك دابه‌شبكرێنه‌وه.
راكان جبوری خۆی یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك.
ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی به‌پێویستی ده‌زانێت كاربكرێتهوه له لیژنه‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان به‌پێی راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق.
ئه‌و لیژنه‌یه بۆ دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی كه‌ركوك، به تایبه‌ت له هێزه ئه‌منییه‌كاندا، سه‌رباری چه‌ندین كۆبونه‌وه به ئاماده‌یی نوێنه‌ری پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كان له عه‌ره‌ب، كورد و توركمان، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه هیچ رێككه‌وتنێك.
ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی، مانگی رابردوشدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی كرد و شه‌ش داواكاری ئاراسته‌ی حكومه‌ت كرد، له نێویاندا دامه‌زراندن، به‌بێ هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناڕه‌زاییه‌كانیان دیاریبكه‌ن ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان نه‌درێته‌وه.