لیۆ میسی، یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی و عه‌نته‌ری كوڕی شه‌داد، شاعیری به‌ر له ده‌ركه‌وتنی ئیسلام و بیپ بیپ، كه‌سایه‌تی كارتۆنی ناوه‌كانیان بۆ دامه‌زراندن گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌پێی تیروپشكێكی ئه‌لیكترۆنی په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا.
ئه‌و كه‌سانه و چه‌ندین ناوی تری وه‌همی و گاڵته‌جاڕی، له نێو لیستی دامه‌زرێنراوانی میلاكی په‌روه‌رده‌ی نهینهودا هه‌یه، ئه‌وه‌ش پرۆسه‌كه‌ی كردۆته جێی ره‌خنه و ته‌نزی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
شه‌ممه 7ی كانونی یه‌كه‌م له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده، به ئاماده‌بونی لێپرسراوانی نه‌ینه‌وا، تیروپشكی ئه‌لیكترۆنی بۆ ناوی دامهزرێنراوان كرا.
"تیروپشكی ئه‌لیكترۆنی بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوی ئه‌وانه‌ی فۆڕمیان پڕكردۆته‌وه بۆ دامه‌زراندن مه‌هزه‌له‌یه و جۆرێكی تره له گه‌نده‌ڵی" ئیهاب عه‌زاوی وای وت.
ئه‌و گه‌نجه ساڵانێكه چاوه‌ڕێی دامه‌زراندنه و ناوی له تیروپشكه‌كه‌دا ده‌رنه‌چوو، "ناوی سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌رچون بۆ دامه‌زراندن، له‌وانه میسی، عه‌نته‌ری كوڕی شه‌داد، بیپ بیپ، ههههه هههه ههه" له‌گه‌ڵ چه‌ندین ناوی تر "كه جێی پێكه‌نین و لة هةمانكاتدا گریانه، به‌ڵگه‌یه‌كیشه بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه هاككراوه و یاری پێكراوه.
په‌روه‌رده‌ی گشتی نه‌ینه‌وا، 17ی تشرینی یه‌كه‌م، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن حكومی راگه‌یاند بۆ حه‌وت هه‌زار و 22 كه‌س، ئه‌وه‌ش له‌رێی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه.
لێپرسراوێك له په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له زانیارییه‌كانی دوای تیروپشكه‌كه ده‌ركه‌وت په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده‌وه نییه و بهرپرسیارتێییهكهی له ئه‌ستۆی به‌شێك له‌وانه‌دایه فۆڕمیان پڕكردۆته‌وه، هه‌وڵیانداوه پرۆسه‌كه بكه‌نه گاڵته‌جاڕی و ناوی وه‌همییان نوسیووه".
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشكه‌شكردنی فۆڕی دامه‌زراندن و دواتر تیروپشك بۆ ناوه‌كانیش هه‌ر ئه‌لیكترۆنی بوون، بۆیه هه‌ڵه‌كان په‌یوه‌ندی به كادیرانی په‌روه‌رده‌وه نییه، ناشبێته هۆی په‌كخستنی پرۆسه‌كه و ئه‌وانه‌ی مافی دامه‌زراندنیان هه‌یه.
له پرۆسه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وادا، 154 هه‌زار كه‌س فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییان پڕكردۆته‌وه.
"ده‌رچوانی پارێزگای نه‌ینه‌وا روبه‌ڕوی زوڵم ده‌بنه‌وه له‌رێی لایه‌نی سیاسی گه‌نده‌ڵه‌وه" مینا ئه‌حمه‌د، وانه‌بێژی خۆبه‌خش وای وت، كاتێك ناوی له تیروپشكهكهی په‌روه‌رده‌دا نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ دامه‌زراندن.
مینا وه‌ك گاڵته‌جاڕی به پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌لیكترۆنی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "میسی، ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌سه‌ر ملاكی په‌روه‌رده ناوی بۆ دامه‌زراندن گه‌ڕاوه‌ته‌وه، منیش كه شه‌ش ساڵه له خوێندنگه‌كانی موسڵ و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌دا خزمه‌ت ده‌كه‌م دانامهزرێندرێم".
له پرۆسه‌ی دامهزراندنهكهدا؛ سه‌دا 15 بۆ خاوه‌ن بڕوانامه، سه‌دا 10 بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان، سه‌دا پێنج بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و ئه‌و نیوهیهشی ده‌مێنێته‌وه بۆ وانه‌بێژانی خۆبه‌خش ته‌رخانكراوه.
خالد شاهین، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "جیاكردنه‌وه‌ی ناوه‌كان به شه‌فافیه‌ت بووه و هه‌موو كه‌سێك مافی خۆی پێدراوه، ئه‌وه‌ش به ئاماده‌بونی لیژنه‌ی دامه‌زراندن و لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان و لایه‌نی چاودێری بووه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له راگه‌یاندنی ناوه‌كانه‌وه ماوه‌ی حه‌وت رۆژ دانراوه بۆ تانه‌دان و دواتر ناوه‌كان ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كرێن بۆ ره‌زامه‌ندی.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، خه‌ڵكی موسڵ به ته‌نزه‌وه باسی دامه‌زراندنه‌كه ده‌كه‌ن و وه‌ك نمونه‌ی ناوی میسی و عه‌نته‌ری كوڕی شه‌داد ده‌هێننه‌وه، كه به‌هۆی تیروپشكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ناوه‌كانیان ده‌رچووه.
"ئه‌وه‌ی له تیروپشكی ئه‌لیكترۆنیدا رویدا ئابڕوچونێكی گه‌وره بوو، هه‌ڵه‌كان ته‌نیا له‌و ناوانه‌دا نییه كه بۆته جێی پێكه‌نین، بۆ نمونه كه‌سێك فۆڕمی پڕكردۆته‌وه به‌ناوی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، وه‌ك كریستیان و به مامۆستای وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی ناوی گه‌ڕاوه‌ته‌وه" فائز یه‌حیا، چالاكوانی موسڵ واده‌ڵێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه لێپرسراوانی نه‌ینه‌وا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمهكاندا روبدات ده‌ستبه‌جێ ره‌تده‌كرێته‌وه.
نه‌جم جبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت كه لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنن بۆ وردبینی ناوی دامهزرێنراوان و وه‌رگرتنی تانه‌ی ئه‌وانه‌ی فۆڕمیان پڕكردۆته‌وه، پێشیوایه هه‌ندێك لایه‌ن (به‌بێ ئه‌وه‌ی ناویان بهێنێت) هه‌وڵی شێواندنی پرۆسه‌ی تیروپشكی ئه‌لیكترۆنی په‌روه‌رده ده‌ده‌ن.
جبوری جه‌ختیكرده‌وه پرۆسه‌ی تیروپشكه‌كه قۆناغی كۆتایی نییه، دوای وردبینی ناوه‌كان و تانه‌كان، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت هه‌ر كه‌سێك ده‌ستكاری خاڵه‌كانی كراوه ئه‌وا دورده‌خرێته‌وه و كه‌سێكی تر ده‌خرێته جێگه‌ی.
په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا، پێشتر داوای له ده‌رچوان كرد به وردی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی دامه‌زراندن پڕبكه‌نه‌وه و زانیارییه‌كانیان بنوسن، تا هه‌ڵه رونه‌دات.
پرۆسه‌ی خوێندن له شاری موسڵ و ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیپێكردووه و به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی دژ به داعش، هێشتا كه‌رتی په‌روه‌رده به ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت له نێویاندا كه‌می مامۆستا و نه‌بونی دامه‌زراندنی كادیری په‌روه‌رده‌یی.