وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق، له ماوه‌ی دوو ساڵدا زیاتر له 280 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ زێدی خۆیان و له به‌رنامه‌شیدایه، له ساڵی 2020دا ته‌واوی كه‌مپه‌كان دابخات.
حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، له 10ی كانونی یه‌كه‌می 2017وه كۆتاییهاتنی ته‌واوه‌تی داعشی راگه‌یاندووه، به‌ڵام هێشتا هه‌زاران خێزان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی خۆیان، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ئاواره‌بون.
جاسم عه‌تیه، بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران به میدیای فه‌رمی حكومه‌تی راگه‌یاندووه له راگه‌یاندنی كۆتایی داعشه‌وه تائێستا، 280 هه‌زار خێزانی ئاواره گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه "له ئێستادا ئه‌وانه‌ی له ئاواره‌ییدا ماونه‌ته‌وه ژماره‌یان له 63 هه‌زار خێزان تێناپه‌ڕێت و له چه‌ند پارێزگایه‌كدا جێگیربون، هه‌وڵی گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌وانیش ده‌درێت، تا له 2020دا كۆتایی به كه‌مپی ئاواره‌یی بهێندرێت".
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، له مانگه‌كانی رابردودا، بڕیاریدا به هاوكاری دارایی و كارئاسانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئاواره‌كان، له‌وكاته‌شه‌وه، سه‌دان خێزان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ پارێزگاكانی خۆیان، به‌شێك له كه‌مپه‌كانیش ده‌ست به داخستنیان كراوه.
به‌ڵام له پارێزگا و كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هێشتا زیاتر له 700 هه‌زار ئاواره هه‌یه، كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی نه‌ینه‌وان، به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم.
لێپرسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ وتی له‌مساڵدا ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتر خێزانی ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌راورد به ساڵانی رابردوو، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و سه‌قامگیرییه‌وه.
ناردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و داخستنی كه‌مپه‌كان له كاتێكدایه، زۆربه‌ی ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كان به تایبه‌ت له نه‌ینه‌وا به‌هۆی شه‌ڕه‌وه بونه‌ته وێرانه، جگه له خاپوربونی سه‌دان خانوو، هێشتا زۆرینه‌ی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014وه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و دواتر شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه، نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی ئاواره بوون كه ده‌كاته نزیكه‌ی سه‌دا 15ی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵات، له‌و ژماره‌یه‌ش تائێستا زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه.