حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك ده‌كات، ئه‌گه‌ر ناوی دامهزرێنراوان رابگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده، كه داوای له حكومه‌ت كرد كۆتایی به‌و فشارانه بهێنن تا بتوانن هه‌فته‌ی داهاتوو ناوه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه.
حسێن عه‌بد عه‌لی توعمه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی كانونی یه‌كه‌می 2019، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، باسی له فشاره‌كانی سه‌ر په‌روه‌رده و هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی راگه‌یاندنی ناوی دامهزرێنراوان كرد.
"گوێبیستی ئەوە بوین، لایەنێكی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە ئەگەر ناوی دامەزرێنراوان بڵاوبكەینەوە هێرشدەكەنە سەر پەروەردە، ئایا پەروەردە سەر بە حەشدی شەعبییە!، من ئەو پرسیارە دەكەم ئایا پەروردە سەر بە حەشدی شەعبییە؟ داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەكەم دەستوەردان لەم بابەتەدا بكەن، یان حەشدی شەعبی سەرپشك بكەن لەپرسی دامەزراندن و دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتیاندا وەكو بایەعییەكە".
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی چوار مانگه فشاری زۆریان به‌هۆی دامه‌زراندنه‌وه له‌سه‌ره، به‌ڵام له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن و تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو ناوی دامهزرێنراوان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
حسێن عەبد عەلی توعمە ده‌ڵێت مانگێكه سه‌رقاڵی جیاكردنه‌وه‌ی فۆڕمهكانن، ئه‌و ئهنجامانهیشی هه‌فته‌ی داهاتوو راده‌گه‌یه‌نرێن، سه‌ره‌تاییه و هه‌فته‌یه‌ك واده هه‌یه تا ئه‌وانه‌ی رازی نین تانه له ئه‌نجامه‌كان بده‌ن.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ و له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له 27ی ئاب به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكرد بۆ دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 841 كه‌س له مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارگوزار و پله وه‌زیفییه‌كانی تر، تا 15ی ئه‌یلول پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 84 هه‌زار كه‌س فۆڕمی بۆ دامه‌زراندنه‌كه پڕكرده‌وه، كه سه‌دا 60ی بۆ نێر و سه‌دا 40ی بۆ مێ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام هێشتا ناوه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراون.
"زۆر لەكاتی خۆی دواكەوتوین، مەترسی ئەوە هەیە ئەگەر دامه‌زراندنه‌كه تا 31ی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ یەكلایینەكرێتەوە، ئه‌وا رەنگە پلە وەزیفییەكان هەڵبوەشێنرێنەوە".
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وتیشی "كارەكانمان بەشەفافیەت كردووە و هیچ ساخته‌كارییه‌كی تێداییه، لەسەر بنەمای پسپۆڕی و پێداویستیەكان كارمان كردووه، سه‌رباری فشاری هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی، حزب و رێكخراو تا دامه‌زراندنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی بێت".
به‌وته‌ی توعمه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داواشیكردووه 657 پله‌ی تری وه‌زیری له فه‌رمانبه‌ری كارگوزار، پاسەوان، پیشەگەر و یاریدەدەری ژمێریار و یاریدەدەری ئەندازیار بخرێنەوه سەر میلاكی مامۆستایان، تا ژمارەی مامۆستایانی دامه‌زرێنراو زیاتر بێت.
له ساڵی 2013وه، په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركوك ده‌رچوانی كۆلێژ و په‌یمانگاكانی دانه‌مه‌زراندووه، له ئێستاشدا هه‌زاران كه‌س چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن و ده‌یانجار ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیووه، ئه‌وه‌ش له هه‌موو به‌شه‌كانی خوێندنی كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی و سریانی.