حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركوك، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ فشارێكیان كردبێته سه‌ر په‌روه‌رده بۆ دۆسیه‌ی دامه‌زراندن و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆماركردنی سكاڵاش ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له 24 كاتژمێردا تۆمه‌ته‌كه نه‌سه‌لمێنرێت.
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی حه‌شدی شه‌عبی دوای ئه‌وه‌هات، حسێن عه‌بد عه‌لی توعمه، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی كانونی یه‌كه‌م ئه‌و هێزه‌ی تۆمه‌تباركرد به هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی په‌روه‌رده، ئه‌گه‌ر ناوی دامهزرێنراوان بڵاوبكه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی "لایەنێكی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە ئەگەر ناوی دامەزرێنراوان بڵاوبكەینەوە هێرشدەكەنە سەر پەروەردە، ئایا پەروەردە سەر بە حەشدی شەعبییە!، من ئەو پرسیارە دەكەم ئایا پەروردە سەر بە حەشدی شەعبییە؟ داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەكەم دەستوەردان لەم بابەتەدا بكەن، یان حەشدی شەعبی سەرپشك بكەن لەپرسی دامەزراندن و دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتیاندا وەك بایه‌عی".
فه‌رمانده‌یی كه‌رتی باكوری حه‌شدی شه‌عبی، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه و جه‌حت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، هیچ دهستتێوهردانێكیان نه‌كردووه له دامه‌زراندن و كاروباره حكومییه‌كانی تردا.
هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كردبووه، به‌پێچه‌وانه‌وه مافی خۆیانه سكاڵا تۆماربكه‌ن به تۆمه‌تی ناوزڕاندن، ئه‌گه‌ر له 24 كاتژمێردا راستی دۆسیه‌كه نه‌سه‌لمێنرێت و ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه دیارینه‌كرێت.
حه‌شدی ئهعبی ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه ئه‌وان له سه‌ره‌تای 2019دا، به نوسراوێك ته‌واوی چهكدارانیان ئاگاداركردۆته‌وه نه‌چنه هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی، به‌بێ نوسراوی فه‌رمی.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ و له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له 27ی ئاب به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكرد بۆ دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 841 كه‌س له مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارگوزار و پله وه‌زیفییه‌كانی تر، تا 15ی ئه‌یلول پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 84 هه‌زار كه‌س فۆڕمی بۆ دامه‌زراندنه‌كه پڕكرده‌وه، كه سه‌دا 60ی بۆ نێر و سه‌دا 40ی بۆ مێ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام هێشتا ناوه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌رباری فشاری زۆر، تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو ناوی دامهزرێنراوان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له ساڵی 2013وه، په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركوك ده‌رچوانی كۆلێژ و په‌یمانگاكانی دانه‌مه‌زراندووه، له ئێستاشدا هه‌زاران كه‌س چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن و ده‌یانجار ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیووه، ئه‌وه‌ش له هه‌موو به‌شه‌كانی خوێندنی كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی و سریانی.