حسێن عه‌بد عه‌لی توعمه، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك داوای لێبوردن له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباری كردن به فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر فه‌رمانگه حكومییه‌كان، به‌هۆی دۆسیه‌ی دامه‌زراندنه‌وه.
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی كه له په‌یجه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له فه‌یسبوك بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده، به ئاماده‌بونی راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت له دانیشتنێكدا داوای لێبوردنه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت به ئه‌بو ره‌زا نه‌جار، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باكوری حه‌شدی شه‌عبی.
وه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، حسێن توعمه ده‌ڵێت "داوای لێبوردن ده‌كه‌ن" بۆ هه‌ر شتێك له‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی وتوویه‌تی، پاشان ستایشی ئه‌و هێزه ده‌كات، له پاراستنی ناوچه‌كانی عیراق به گشتی و قوربانیدانی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعشدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده هه‌بونی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركوك به مایه‌ی شانازی وه‌سفده‌كات و جارێكی‌تر ده‌ڵێت "داوای لێبوردن ده‌كه‌م له حه‌شدی شه‌عبی پیرۆز"، پێشنیاریش ده‌كات ئه‌گه‌ر پێویسته ئه‌وا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای لێبوردنه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات.
له‌كاتی ئه‌و پێشنیاره‌دا، راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت كه به ته‌نیشتی به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌وه دانیشتووه، ده‌ڵێت (كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی) پێویست نیه و ئه‌وه‌ی ئێستا به‌سه.
ئه‌بو ره‌زا، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باكوری حه‌شدی شه‌عبی (هێزی توركمان)، له گرته ڤیدیۆكه‌دا روی قسه‌ی ده‌كاته به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و دوای باسی قوربانیدانهكانیان؛ ده‌ڵێت ئه‌وان بێ جیاوازی كاریانكردووه و حه‌شدی شه‌عبی واته خه‌ڵك.
ئه‌و داوای لێبوردنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده دوای ئه‌وه‌هات، دوێنێ هه‌ینی 13ی كانونی یه‌كه‌م ژمارەیەک خۆپیشاندەر، بە تەواوی رێگای نێوان کەرکوک - بەغدایان لە نزیک ناحیەی تازە داخست، لە دژی تۆمەتبارکردنی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بە دەستوەردانیان لە پرۆسەی دامەزراندن.
حسێن عه‌بد عه‌لی توعمه، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك پێنجشه‌ممه 12ی كانونی یه‌كه‌م له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تباركرد به هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی په‌روه‌رده، ئه‌گه‌ر ناوی دامهزرێنراوان بڵاوبكه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده وتی "لایەنێكی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە ئەگەر ناوی دامەزرێنراوان بڵاوبكەینەوە هێرشدەكەنە سەر پەروەردە، ئایا پەروەردە سەر بە حەشدی شەعبییە!، من ئەو پرسیارە دەكەم ئایا پەروردە سەر بە حەشدی شەعبییە؟ داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەكەم دەستوەردان لەم بابەتەدا بكەن، یان حەشدی شەعبی سەرپشك بكەن لەپرسی دامەزراندن و دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتیاندا وەك بایه‌عی".
دواتر و له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا، فه‌رمانده‌یی كه‌رته‌كانی باكوری حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كاندا، هه‌ڕه‌شه‌ی تۆماركردنی سكاڵای كرد، ئه‌گه‌ر له 24 كاتژمێردا، تۆمه‌ته‌كان نه‌سه‌لمێندرێن.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ و له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له 27ی ئاب به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكرد بۆ دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 841 كه‌س له مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارگوزار و پله وه‌زیفییه‌كانی تر، تا 15ی ئه‌یلول پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 84 هه‌زار كه‌س فۆڕمی بۆ دامه‌زراندنه‌كه پڕكرده‌وه، كه سه‌دا 60ی بۆ نێر و سه‌دا 40ی بۆ مێ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام هێشتا ناوه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌رباری فشاری زۆر، تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو ناوی دامهزرێنراوان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له ساڵی 2013وه، په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركوك ده‌رچوانی كۆلێژ و په‌یمانگاكانی دانه‌مه‌زراندووه، له ئێستاشدا هه‌زاران كه‌س چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن و ده‌یانجار ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیووه، ئه‌وه‌ش له هه‌موو به‌شه‌كانی خوێندنی كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی و سریانی.