شاندێكی باڵا له لێپرسراوان و كه‌سایه‌تییه‌كانی شنگال، داوای هێزێكی چه‌كداری تایبه‌ت به ئێزیدییه‌كان و دامه‌زراندنی پارێزگایه‌كی لامه‌ركه‌زی ده‌كه‌ن، تا كۆتایی به ململانێی سیاسی و سه‌ربازیی بهێنن له قه‌زاكه‌دا.
داواكارییه‌كانی ئه‌و شانده‌ی شنگال، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی كانونی یه‌كه‌م راده‌ستی نه‌جم عه‌بدوڵا جبوری، پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا كرا، ئه‌وه‌ش له سه‌ردانێكدا بۆ ئیداره‌ی پارێزگا.
ئیسماعیل ساڵح ئاغا، كه‌سایه‌تی ئایینی ئێزیدیی و ئه‌ندامی شانده‌كه‌ی شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت هه‌وڵیانداوه ئه‌و كێشانه‌ی هێشتا له قه‌زاكه‌دا ماون بیگه‌ینن به پارێزگاری نه‌ینه‌وا تا چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه.
"به پارێزگارمان وت تۆ كاتێك فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بوی قاره‌مانانه كارتكرد و ئێستاش به‌وشێوه‌یه ئه‌ركی ئیداره‌یی جێبه‌جێبكه و خزمه‌تی شنگال بكه".
ئیسماعیل ئاغا ده‌ڵێت شنگال بۆته جێی ململانێی حزبی و هه‌ركه‌سێك هه‌وڵی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌دات، بۆیه داوایانكردووه قه‌زاكه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت و په‌یوه‌ندی نێوان هێزه چه‌كداره‌كانیش باشتر بكرێن، تا ئاسایشی ناوچه‌كه بپارێزرێت.
به‌پێی لیستی داواكاریی شانده‌كه‌ی شنگال بۆ پارێزگار، كه وێنه‌یه‌كی لای (كه‌ركوك ناو)وه، له خاڵێكدا به‌پێویستی ده‌زانن شنگال بكرێته پارێزگایه‌كی لامه‌ركه‌زی و سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی بێت، تا له ململانێی سیاسی به‌غدا و هه‌ولێر رزگاری بێت.
له ئێستادا قه‌زای شنگال دوو ئیداره‌ی هه‌یه، یه‌كێكیان له نێو قه‌زاكه‌دایه و ئه‌ویتریان كه مۆری ئیداره‌دانی لایه و قسه‌ی ده‌ڕوات، له پارێزگای دهۆك ماونه‌ته‌وه.
له داواكارییه‌كانی تری شانده‌كه هێزێكی چه‌كداری 10 هه‌زار كه‌سییه، له پێكهاته‌ی ئێزیدی، بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كانیان، له‌گه‌ڵ پێكهێنانی ژورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌واڵگری، بۆ دۆزینه‌وه و ئازادكردنی رفێنراوانی سه‌رده‌می حوكمی داعش.
داعش له ئابی 2014دا زیاتر له شه‌ش هه‌زار ئێزیدی به ژن و منداڵه‌وه رفاند و هێشتا چاره‌نوسی نزیكه‌ی نیوه‌یان نادیاره.
شانده‌كه‌ی شنگال داوای پێدانی رۆڵی گرنگ به كچان و ژنان ده‌كه‌ن له ئیداره‌داندا، له‌گه‌ڵ هه‌لیكار، دامه‌زراندن، پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری، كردنه‌وه‌ی یه‌كجاری ده‌روازه‌ی سنوری له‌گه‌ڵ سوریا.
هه‌روه‌ها جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له پاراستنی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، وه‌ك به‌ڵگه‌ی توندوتیژییه‌كانی داعش، به‌رده‌وامیدان به لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی شنگال، رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكارانی داعش بۆ شنگال و لێپرسینه‌وه له تاوانباری جه‌نگ له دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌ڵێنیداوه كار له‌سه‌ر ته‌واوی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی شنگال بكات
فه‌هد حامد، قایمقامی شنگال به وه‌كاله‌ت و ئه‌ندامی شانده‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سەرجەم ئەو داواكارییانه‌ی راده‌ستی پارێزگار كراون، به‌ڵێنیداوه كاریان له‌سه‌ر بكات و له كاتێكی نزیكیشدا خۆی بێته شنگال".
به‌وته‌ی قایمقام، سه‌رباری هه‌بونی چه‌ندین كێشه و ناكۆكی، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان به‌و ئاراسته‌دایه په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك و هێزه‌كانی سنوره‌كه به‌هێزتر بكرێت، تا بتوانن به هه‌موو لایه‌ك شنگال به‌ره‌و ئاوه‌دانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی ببه‌ن.
قه‌زای شنگال، دوای چه‌ند ساڵێك له دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی داعش و شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه، كه زیانی زۆری گیانی و ماددی پێگه‌یاند، به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێشتا نزیكه‌ی 200 هه‌زار ئێزیدی سنوره‌كه له ئاواره‌ییدا ده‌ژین و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌هۆی وێرانكاریی و نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه.
قه‌زای شنگال، به‌دوری 120كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ و له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وایه، له ئۆكتۆبه‌ری 2017وه دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زاكه كه‌وتۆته ده‌ست هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی دوای پاشه‌كشێی پێشمه‌رگه به‌هۆی ئالۆزیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا دوای ریفراندۆم.