به‌ره‌ی توركمانی عیراقی، له نه‌خشه‌رێگایه‌كدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان؛ داوای پێدانی تایبه‌تمه‌ندی به كه‌ركوك ده‌كات له هه‌مواری ده‌ستوردا و به‌پێویستیشی ده‌زانێت، له ئیداره‌دان و دامه‌زراندندا رێژه‌ی له‌سه‌دا 32 له‌به‌رچاوبگیرێت.
ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی كانونی یه‌كه‌م له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كه‌ركوك كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، نه‌خشه‌ڕێگای حزبه‌كه‌ی بۆ كێشه‌كانی عیراق ئاشكراكرد.
له نه‌خشه‌ڕێگاكه‌دا چه‌ند خاڵێكی تایبه‌ته به كه‌ركوك و داواكراوه، له ئیداره‌دانی و دابه‌شكردنی پۆسته‌كاندا، له نیویاندا دامه‌زراندنی حكومی، رێژه‌ی سه‌دا 32 بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی شاره‌كه له به‌رچاوبگیرێت و یه‌كسانی هه‌بێت.
پارێزگای كەركوك، وەكو ناوچەیەكی جێناكۆك لە دوای ساڵی 2003وە لەسەر بنەمای پرۆژەیەكی مام جەلال، سكرتێری كۆچكردوی یەكێتیی پۆستەكانی لەسەدا 32 بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی كورد، عەرەب‌و توركمان دیاریكرا، لەگەڵ سەدا چوار بۆ كریستیان.
ئه‌رشه‌د ساڵحی له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌رێگاكه‌دا باسی له پێویستی پاراستنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان دا، له هه‌موار و ده‌ركردنی یاسا نوێیه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن، كه ئێستا په‌رله‌مان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنیه‌تی.
هه‌روه‌ها باسی له هه‌مواری ده‌ستور كرد، جه‌ختیكرده‌وه له پێدانی بارودۆخێكی تایبه‌تمه‌ند به كه‌ركوك و به‌غدا، وه‌ك پێشتر و له یاسای قۆناغی راگوزه‌ردا پێیان درابوو.
په‌رله‌مانی عیراق، وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چونی داواكاری خۆپیشانده‌رانی به‌غدا، لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ هه‌مواری ده‌ستوری هه‌میشه‌یی.
به‌ره‌ی توركمانی له نه‌خشه‌رێگاكه‌یدا داوای حكومەتێكی نیشتیمانی ده‌كات، به به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای توانا و پسپۆڕی، له‌گه‌ڵ بنیاتنانه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی گونجاو به ته‌وافوق و هاوبه‌شی سیاسی.
داواشده‌كه‌ن هه‌وڵی جددی بدرێت بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران و حكومه‌ت له واده‌ی خۆیدا پێكبهێنرێت، رێگه‌ش به ده‌ستتوه‌ردانی ده‌ره‌كی نه‌درێت.
خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له به‌غدا و چه‌ند شارێكی تر، زیاتر له دوو مانگه به‌رده‌وامی هه‌یه دژی حكومه‌ت و زۆرینه‌ی حزب و دامه‌زراوه‌كان، له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌هۆی بارگرژییه‌كانه‌وه، زیاتر له 400 كه‌س كوژران و هه‌زاران كه‌سیش برینداربون.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چونی داواكاری خۆپیشانده‌ران و مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه، ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ته‌وه و به‌پێی ده‌ستور، پێویسته سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار كه‌سێك بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ رابسپێرێت.
به‌ره‌ی توركمانی له به‌شێكی تری نه‌خشه‌رێگاكه‌یدا ئاماژه‌ی به دۆسیه‌ی ئه‌منی كردووه، داواده‌كات هه‌وڵی بنه‌بڕی مه‌ترسیی ئه‌منییه‌كانی تیرۆر بدرێت و چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت، له ریزی هێزه ئه‌منییه‌كانیشدا ره‌چاوی به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كان بكرێت.
ئه‌رشه‌د ساڵحی داوای له حكومه‌تی عیراقیش كرد كاری جددی بكات بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك.
به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك، پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندانیان كرد ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كرێت، به تایبه‌ت ته‌رخانكردنی پشكی دامه‌زراندن له سلكی مه‌ده‌نی و ئه‌منیدا، به‌ڵام هیچ ناڕه‌زاییه‌كیان ئه‌نجامنه‌دا.