گرتوخانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئاسایش و رێكاره‌كانی تری ئه‌منی تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتی زیندانییان توندتر ده‌كه‌ن، به ئامانجی نه‌هێشتنی مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه و هه‌وڵی هه‌ڵاتن.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی گرتوخانه‌كان دوای ئه‌وه‌دێت، 27ی تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵ، له زیندانی هه‌واڵگری و دژه‌تیرۆری موسڵ (ته‌فسیرات)، زیندانییان ئاڵۆزی و ئاژاوه‌یان دروستكرد تا هه‌وڵی هه‌ڵاتن بده‌ن.
هه‌ر ئه‌وكات، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا پۆلیسی نه‌ینه‌وا كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخه‌كه‌ی راگه‌یاند، ره‌تیشیكرده‌وه هیچ زیندانییه‌ك هه‌ڵاتبێت و كه‌س له شكستپێهێنانی ئه‌و هه‌وڵه‌دا كوژرابێت.
لیواروكن نومان زوبه‌یعی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ده‌وروبه‌ری گرتوخانه‌كان به باشی و له‌رێی ئامێری ئه‌منی پێشكه‌وتووه‌وه كۆنتڕۆڵكراون، له نێو گرتوخانهكانیشدا رێكاره‌كان توندتر كراون به پشكنین و چاودێریشه‌وه".
زیندانیكراوانی گرتوخانه‌ی هه‌واڵگری و دژه‌تیرۆر، كه ئاڵۆزی تێیدا رویدا، سه‌دا 90یان چه‌كداری داعش بون، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی پۆلیس كه له‌رێی سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه به (كه‌ركوك ناو) دراوه.
"هێزه‌كانی راسپێردراو به پاراستنی گرتوخانه‌كانی نه‌ینه‌وا ئامێر و پێداویستی ئه‌منی پێشكه‌وتویان پێدراوه و راهێنانیان پێكراوه، تا بتوانن به‌سه‌ر روداوی تێكده‌رانه‌دا سه‌ركه‌ون و رێگری بكه‌ن له هه‌وڵی هه‌ڵاتن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ روداوه به په‌له‌كانی وه‌ك هێرشی ده‌ره‌كیش بكه‌ن" به‌وته‌ی زوبه‌یعی.
له روداوه‌كانی گرتوخانه‌ی دژه‌تیرۆر له ناوچه‌ی فه‌یسه‌ڵییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، ته‌قه‌ی زۆر كراوه و وایكردووه هه‌رزوو ده‌نگۆی هه‌ڵاتنی زیندانی، به تایبه‌ت داعشه‌كان بڵاوبێته‌وه.
دوای نزیكه‌ی چوار ساڵ له‌شه‌ڕ، حكومه‌تی عیراقی له كۆتایی 2017دا كۆتاییهێنانی داعشی له ته‌واوی وڵات‌دا راگه‌یاند و هه‌زاران چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه و لایه‌نگرانیشیان، به تایبه‌ت له نه‌ینه‌وا، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران و روبه‌ڕوی دادگا كرانه‌وه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، كه سه‌ردانی گرتوخانهكانیشی كردووه بۆ دڵنیابونه‌وه له رێكاری توندی ئه‌منی، ده‌ڵێت دۆسیه‌ی گواستنه‌وه‌ی زیندانییانی حوكمدراو له ته‌واوبوندایه تا ره‌وانه‌ی گرتوخانه‌كانی پایته‌خت و ناوچه‌كانی تر بكرێن.
ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی هه‌زار حوكمدراو ده‌دات بۆ ناوچه‌كانی تری عیراق له نێویاندا به‌غدا، به‌هۆی نه‌بونی شوێنی پێویست و زۆری ژماره‌ی زیندانیكراوانهوه، كه له ئێستادا به ده‌ستگیركراو، حوكمدراو و دهستبهسهركراوهوه شه‌ش هه‌زار له گرتوخانه‌كانی نه‌ینه‌وادا هه‌ن؛ ئه‌وه‌ش بۆته هۆی قه‌ره‌باڵغی زۆر و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین كێشه له زیندانه‌كاندا.
سێ ناوه‌ندی دهستبهسهكردن له نه‌ینه‌وا هه‌یه؛ (تلكێف، فه‌یسه‌ڵییه و ته‌فسیرات)، توانای له خۆگرتنی دوو هه‌زار و 500 كه‌سیان هه‌یه، تا ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ، ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراون له‌و سێ شوێنه گه‌یشتۆته چوار هه‌زار و 500 كه‌س، كه زۆرینه به تۆمه‌تی تیرۆر دهستگیركرابون.
یه‌كێكی تر له كێشه‌كانی زیندانییه‌كان، نه‌بونی شوێنی تایبه‌ته به ژنان و نه‌وجه‌وانان، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 220 ژن كه 49 كه‌سیان حوكمدراون له هه‌مان ئه‌و زیندانانه‌دا ماونه‌ته‌وه، جگه له هه‌زار و 50 نه‌وجه‌وان كه 244 له‌وانه حوكمدراون.
له عیراق 26 ناوه‌ندی گه‌وره‌ی چاكسازی هه‌یه، بۆ حوكمدراوان، به‌ڵام هیچ یه‌كێكیان ناكه‌وێته سنوری نه‌ینه‌واوه، ته‌نیا گرتوخانه‌ی بادۆش هه‌بوو، كه داعش ته‌قاندیه‌وه.
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، ته‌مموزی ئه‌مساڵ له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه له بەندینخانەکانی تلکێف، ته‌سفیراتی فەیسەڵییە، كه توانای راگرتنی دوو هەزار و 500 کەسیان هەیە، نزیکەی چوار هەزار و 500 کەسیان لەخۆگرتووە، کە هه‌زار و 300 کەسیان دادگا حوكمی داون و سزایان بۆ دیاریکراوە و پێویست بوو بۆ بەندیخانەکانی بەغدا بگوازرێنەوە.