كارمه‌ندێكی ئاسایشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركوك، دوای چه‌ند رۆژێك له رفاندنی رزگار كرا، ئه‌وه‌ش له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی دژه‌تیرۆری عیراق و هێزه‌كانی پۆلیسدا.
دره‌نگانی شه‌وی 10ی كانونی یه‌كه‌م لهرێگایهكی سه‌ره‌كی سنوری پارێزگای دیاله، سێ هاوڵاتی خه‌ڵكی كه‌ركوك كه‌وتنه كه‌مینی چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه و دوانیان رفێنران.
یه‌كێك له رفێنراوه‌كان ناوی ناجی زاهیر، كارمه‌ندی ئاسایشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی قه‌زای داقوقه به‌ڵام له گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ریی شاری كه‌ركوك نیشته‌جێیه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی كانونی یه‌كه‌م، ناجی زاهیر له ده‌ست رفێنه‌رانی رزگاركرا له ناحیه‌ی كه‌نعان سه‌ر به پارێزگای دیاله".
رزگاركردنی ئه‌و رفێنراوه له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی دژه‌تیرۆری عیراقی‌دا هات له‌گه‌ڵ پۆلیسی دیاله به پاڵپشتی زانیاریی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی رفێنهریش ده‌ستگیركراون.
پێشتر (كه‌ركوك ناو) له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی رفێنراوهكاندا بۆ هه‌ر یه‌كێكیان داوای بڕه پاره‌یه‌كی زۆ كراوه، كه ده‌گه‌یشته 200 هه‌زار دۆلار.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كەسوكاری ناجی زاهیر، یه‌كێك له رفێنراوه رزگاركراوه‌كان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تائێستا (پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ) ناجی نەگەیشتۆتهوه نێو خێزانه‌كه‌ی، به‌ڵام قسه‌مان له‌گه‌ڵیدا كرد و ته‌ندروستی زۆر باشه، هێشتا لای هێزه ئه‌منییه‌كانه له دیاله".
زۆربه‌ی رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌ركوك به‌ره‌و پارێزگاكانی تری عیراق، له 2003وه جێی چه‌ندین روداوی توندوتیژی و كوشتن بووه، به تایبه‌ت رفاندنی خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر پاره‌دا، جگه له مه‌ترسی چه‌كدارانی داعش و گروپه توندڕه‌وه‌كانی تر.