زیاتر له پێنج هه‌زار هاوڵاتی، جارێكی‌تر ئاواره بونه‌ته‌وه به‌ره‌و كه‌مپه‌كانی سنوری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له پێنج مانگی رابردودا.
به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم؛ له مانگه‌كانی تهمموز، ئاب، ئه‌یلول، تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، پێنج هه‌زار و 197 كه‌س دوباره ئاوارهبونهتهوه، دوای ماوه‌یه‌ك له گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان.
زۆرترین ژماره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان له مانگی ئه‌یلولدا بووه.
هه‌ر له‌و پێنج مانگه‌دا و وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا ناوه‌ندی هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كاندا هاتووه؛ هه‌شت هه‌زار و 870 له كه‌مپ و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
ئه‌و ناوه‌نده له دوایین ئاماردا، 15ی كانونی یه‌كه‌م بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته 787 هه‌زار و 869 كه‌س، له‌گه‌ڵ 268 هه‌زار و 22 په‌نابه‌ری وڵاتانی سوریا، توركیا، ئێران و فه‌له‌ستین.
له كۆی ژماره‌ی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا 208 هه‌زار و 875 كه‌س له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین، كه دابه‌شبون به‌سه‌ر 28 كه‌مپدا له پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی.
وه‌ك له ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كاندا هاتووه، خه‌رجی داواكراوی رۆژانه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته دوو ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار، ئه‌وه‌ش بۆ مانگێك زیاتر له 81 ملیۆن، له ساڵێكیشدا ئه‌و خه‌رجییه زیاتر له 982 ملیۆن دۆلار ده‌كات.
ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌دا 40یان له عه‌ره‌بی سونه، سه‌دا 30 له ئێزیدی، سه‌دا 13 له كورد، سه‌دا 7 له كریستیان و سه‌دا 10ی دیكه‌ش له توركمان، شیعه، شه‌به‌ك و ئه‌رمه‌نی پێكهاتون.
ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان، له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، 212 رێكخراوی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له نێویاندا ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه‌ك هاوبه‌شی مرۆیی له دۆسیه‌ی ئاواره‌كاندا كارده‌كه‌ن و زۆرینه‌یان ده‌كه‌ونه پارێزگای هه‌ولێر.