په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركوك، جارێكی‌تر راگه‌یاندنی ناوی دامه‌زرێنراوانی بۆ كاتێكی نادیار دواخست، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌ی دوو لیژنه‌ی جیاواز، به‌هۆی ئه‌و گومانانه‌ی له‌سه‌ر پرۆسه‌كه سه‌ریهه‌ڵداوه.
له چه‌ند مانگی رابردودا، زیاد له جارێك كات بۆ راگه‌یاندنی ناوی دامه‌زراوانی كه‌ركوك دانراوه و له دوایین به‌ڵێنیشدا، په‌روه‌رده بڕیاریدا تا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی كانونی یه‌كه‌م ناوه‌كان ئاشكرابكات، به‌ڵام نه‌كرا و واده‌كه‌ش به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
عومەر قادر، یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی كەركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌مڕۆ راگه‌یاندنی ناوه‌كان بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه، پڕۆسەكە زۆر ئاڵۆزتر بووە، هەرچەندە قسه‌یه‌ك هه‌یه تا پێنجشه‌ممه 20ی كانونی یه‌كه‌م ناوه‌كان رابگه‌یه‌ندرێن، به‌ڵام ململانێ و لیژنە و لیژنەكاری پێدەچێت پڕۆسەكە زیاتر دوابخات".
"چاوەڕوانی دوا لێكۆڵینەوە و كاری دوو لیژنەیهین كه پێكهێنراوه و .. هێشتا ئەو لیژنانە نەهاتونەتە كەركوك ومشتومڕیانە لەسەر چۆنیەتی یەكلاییكردنەوەی پڕۆسەكە".
ململانێ و لیژنە و لیژنەكاری پێدەچێت پرۆسەكە زیاتر دوابخات
ئه‌و دوو لیژنه‌یه؛ یه‌كێكیان لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان و ئه‌ویتریان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه پێكهێنراوه، له بریكار و به‌رێوه‌به‌ری گشتی خوێندنی كوردی و توركمانی له وه‌زاره‌ت.
یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده باسی له مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دامه‌زراندنه‌كه كرد ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنی ناوه‌كان و ده‌ستبه‌كاربونیان زیاتر دوابكه‌وێت، به‌وپێیه‌ی ده‌كه‌وێته ساڵی نوێ و كار به یاسای بودجه‌ی 2019 ناكرێت.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ و له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له 27ی ئاب به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكرد بۆ دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 841 كه‌س له مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارگوزار و پله وه‌زیفییه‌كانی تر، تا 15ی ئه‌یلول پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 84 هه‌زار كه‌س فۆڕمی بۆ دامه‌زراندنه‌كه پڕكرده‌وه، كه سه‌دا 60ی بۆ نێر و سه‌دا 40ی بۆ مێ ته‌رخانكراوه، به پێی خاڵ و له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما دامهزرێنراوان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار له په‌روه‌رده كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی و ناڕونی له پرۆسه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ری دورخستنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك له پۆسته‌كه‌ی هه‌یه".
ئه‌گه‌ری دورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستای په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك هه‌یه
له ئێستادا لایه‌نه‌كانی كورد و توركمان له كه‌ركوك، داوا ده‌كه‌ن دامه‌زراندنه‌كه به‌پێی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی دابه‌شبكرێت، به‌وپێیه‌ی مافی خۆیان پێنه‌دراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی (كه‌ركوك ناو) له لیژنه‌كانی ده‌ستی كه‌وتون، لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون بۆ دامه‌زراندنه‌كه‌ی كه‌ركوك ده‌ستیپێكردووه، ئه‌وه‌ی هه‌یه، هاوسه‌نگی تێدا نیه و زۆرینه‌ی دامه‌زراندنه‌كه بۆ ده‌رچوانی عه‌ره‌ب ته‌رخانكراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له لێكۆڵینه‌وه‌كان وتی "سەرۆكایەتی كۆمار‌و ئەنجومەنی وەزیرانیش بۆ ئەو پرسە هاتونەتە سەرخەت، پڕۆسەكە راگیراوە".
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (كه‌ركوك ناو) كه‌وتون، زیاتر له 42 هه‌زار ده‌رچوی عه‌ره‌ب، 22 هه‌زار كورد و زیاتر له 12 هه‌زار توركمان فۆڕمی دامه‌زراندنیان پڕكردۆته‌وه له كه‌ركوك.
له ساڵی 2013وه، په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركوك ده‌رچوانی كۆلێژ و په‌یمانگاكانی دانه‌مه‌زراندووه، له ئێستاشدا هه‌زاران كه‌س چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن و ده‌یانجار ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیووه، ئه‌وه‌ش له هه‌موو به‌شه‌كانی خوێندنی كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی و سریانی.
حسێن عه‌بد عه‌لی توعمه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك 12ی كانونی یه‌كه‌می 2019، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تباركرد به هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده ئه‌گه‌ر ناوی دامهزرێنراوان رابگه‌یه‌نن.
حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وكات تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكرده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆماركردنی سكاڵای كرد.
حسێن توعمه، بۆ رۆژی دواتر، سه‌ردانی لێپرسراوانی حه‌شدی شه‌عبی كرد له كه‌ركوك و به ئاماده‌بونی پارێزگار، به فه‌رمی داوای لێبوردنی كرد له به‌رانبه‌ر تۆمهتباركردنیاندا.