حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، بڕیاریداوه به خه‌رجكردنی بودجه‌یه‌كی فریاگوزاری بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، دوو پردی نوێ بنیاتده‌درێن.
له پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌پێی بودجه‌ی ئه‌مساڵی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان هیچ پرۆژه‌یه‌ك له‌مساڵدا نه‌خراوه‌ته‌وه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی بودجه، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه ره‌زامه‌ندی پلانی پرۆژه‌كانیش ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كراوه.
نه‌جم جبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی بودجه‌یه‌كی فریاگوزاری وه‌رگرتووه به بڕی 100 ملیار دینار، كه بڕیاره به بێ جیاوازی بۆ ناوچه‌كانی پارێزگاكه خه‌رجبكرێت.
"له سه‌ره‌تای 2020دا دوو پردی له چوارچێوه‌ی پرۆژه خێراكاندا ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، یه‌كێكیان له‌ناو شاری موسل و ئه‌ویتریان له ناوچه‌ی بادۆش، هه‌ر یه‌كێكیشیان توانای هه‌ڵگرتنی 80 ته‌نی هه‌یه و به‌رگه‌ی لافاو ده‌گرێت".
له موسڵ پێنج پردی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر روباری دیجله دروستكراوه، بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و هاوڵاتیان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی روباره‌كه شاره‌كه ده‌كاته دوو به‌شه‌وه، به‌ڵام هه‌موو پرده‌كان له‌شه‌ڕی داعش له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌وه ته‌قێنرانه‌وه.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا وتی "وه‌زیری دارایی به‌ڵێنیداوه سه‌دا 100ی بودجه‌ی نه‌ینه‌وا ره‌وانه بكات"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌شێك له پرۆژه‌كانی پارێزگاكه، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌یه و به‌شێكی تریان رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا گفتوگۆی له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكه كرد كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 550 ملیار دینار، به‌ڵام ته‌نیا به‌شێكی په‌سه‌ند كرد و ئه‌ویتری به‌هۆی ناكۆكییه‌وه به هه‌ڵپه‌سێراوی مایه‌وه.
نه‌جم جبوری ده‌ڵێت حكومه‌تی به‌غدا سوره له‌سه‌ر دوباره گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ نه‌ینه‌وا له‌رێی پرۆژه‌كانه‌وه له ته‌واوی بواره جیاوازه‌كاندا.
شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، زیانی زۆری به ناوچه‌كه و به تایبه‌ت به‌ری راستی گه‌یاند، به‌پێی بڕیارێكی په‌رله‌مانی عیراق، شاره‌كه وه‌ك وێرانه ناسێنراوه.
له نێو پرۆژه‌كانی تری نه‌ینه‌وا، بڕیاره جارێكی‌تر وێسته‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری موسڵ به‌گه‌ڕ بخرێته‌وه، دوای ده‌ستپێكردنی نۆژه‌نكردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه.
وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری موسڵ، ده‌كه‌وێته شه‌قامی سدیق ناسراو به شه‌قامی وێستگه، له 1930 بنیاتنراوه له به‌ری راستی شاره‌كه‌دا و چه‌ندین ساڵه له كاركه‌وتووه و بۆته گه‌راجی ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك.
وه‌عد حه‌دیدی، ئه‌ندازیار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به‌ته‌واوی وێران بووه له كاتی شه‌ڕی هێزه عیراقییه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش.
پرۆژه‌ی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، بڕیاره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی و رێگه‌وبان ئه‌نجامی بده‌ن، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی روع و ئه‌مه‌ل سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه، به‌وته‌ی حه‌دیدی.
دوایین گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ری موسڵ له سه‌ره‌تای 2010دا بوو، ئه‌وه‌ش بۆ چه‌ند مانگێك و دواتر وه‌ستا.
ئه‌ندازیاره‌كه‌ی شاره‌وانی وتی "تیمی ئه‌ندازیاری هیچ واده‌یه‌كی دیاریكراوی دانه‌ناوه بۆ كۆتاییهاتنی پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر".
نه‌ینه‌وا دوه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عیراقه، روبه‌ره‌كه‌ی زیاتره له 39 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه و له 33 یه‌كه‌ی ئیداری پێكهاتووه، كه دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س، بۆ زیاتر له سێ ساڵیش به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه‌وه له ئاڵۆزیدا بوو.