خوێندنی كوردی له قه‌زای دوزخورماتوو، 65 مامۆستای له وانه‌بێژی گرێبه‌سته‌وه ده‌كرێن به دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی، ئه‌وه‌ش به‌پێی بڕیاری هه‌ریه‌ك له په‌روه‌رده‌ی گشتی سه‌ڵاحه‌دین و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق، له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵدا دامه‌زراندنی مامۆستایانی ده‌ستپێكردووه له پارێزگاكاندا و بۆ سه‌ڵاحه‌دین، زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س لێی سودمه‌ند ده‌بن.
تاریق ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سه‌ره‌تا په‌روه‌رده‌ی سه‌ڵاحه‌دین 25 پله‌ی دامه‌زراندنیان بۆ دوزخورماتوو دانابوو، رازی نه‌بوین و كردیان به 30 ناو، به‌ڵام جارێكی‌تر ره‌تمانكرده‌وه و زیادكرا بۆ دامه‌زراندنی 40 مامۆستا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا 25 مامۆستای تری وانه‌بێژی گرێبه‌ست له‌سه‌ر میلاكی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێنرێن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵدا، بڕیاریدا به دامه‌زراندنی ته‌واوی مامۆستایانی گرێبه‌ست.
جگه له دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی، په‌روه‌رده‌ی سه‌ڵاحه‌دین، بڕیاره 60 مامۆستای وانه‌بێژی خۆبه‌خش بكاته وانه‌بێژی گرێبه‌ست بۆ خوێندنی كوردی دوزخورماتوو.
"جێی خۆشحاڵیە بۆ ئێمەی كوردی خورماتوو، یەكەمجارە شتێكی وامان بۆ بكرێت، ئێستا 125 پلەمان هەیە كە دەبنە مامۆستای دامەزراوی هه‌میشه‌یی و گرێبەست" تاریق ئه‌حمه‌د واده‌ڵێت.
ئێستا 125 پلەمان هەیە كە دەبنە مامۆستای دامەزراوی هه‌میشه‌یی و گرێبەست
مامۆستایانی وانه‌بێژ له دوزخورماتوو، ناوه‌ڕاستی كانونی یه‌كه‌م خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیشیان كرد، ئه‌گه‌ر به هه‌میشه‌یی دانه‌مه‌زرێندرێن.
هاوڕێ عه‌لی شكور، مامۆستای گرێبەست له دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له 2014وه وانه ده‌ڵێمه‌وه وه‌ك گرێبه‌ست و ئێستا ناوم گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دامه‌زراندن له‌سه‌ر میلاكی په‌روه‌رده‌ی سه‌ڵاحه‌دین، بۆیه چیتر له نائومێدی ده‌رچوم و بێخه‌مم له داهاتووی خۆم".
خوێندنی كوردی، له دوای ساڵی 2003وه له ناوچه‌كانی جێناكۆك كراوه‌ته‌وه و له دوزخورماتوو، زیاتر له 600 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر هه‌یه، له‌گه‌ڵ 46 خوێندنگه‌دا و زیاتر له 9 هه‌زار خوێندكار، موچه‌یان له هه‌رێم و له‌روی ئیدارییه‌وه سه‌ر به حكومه‌تی عیراقن.
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له دوزخورماتوو وتی "ئێمه غه‌درمان لێكراوه له نێوان هه‌ردوو وەزارەتی پەروەردەی عیراق و هەرێم، بە دەستیانەوە گیرمانخواردووە، ... له دوو لاوە فه‌رمانمان بۆ دێت، نازانین سەر بەكوێین، بۆ نمونە هەرێم و سەڵاحەدین پێكەوە داوای ئامار و كاری ئیداریی تر ده‌كه‌ن، ده‌بێت وه‌ڵامی هه‌ردوو په‌روه‌رده‌كه بده‌ینه‌وه".
قەزای دوزخورماتوو سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، تاكە ناوچەی جێناكۆكی نێوان هەردوو حكومەتی عیراق‌و هەرێمی كوردستانە لە پارێزگای سەڵاحەدین، دانیشتوانەكەی لە توركمان، كورد‌و عەرەب پێكهاتون.