حه‌وت ته‌رمی نه‌ناسراو له موسڵ هه‌ڵگیرانه‌وه، دوای دوو ساڵ له كۆتاییهاتنی شه‌ڕی دژ به داعش، ئه‌وه‌ش له ژێر داروپه‌ردوی خانوه روخاوه‌كانی ئه‌و شاره‌دا.
تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی، له چه‌ند رۆژی رابردودا له به‌ری راستی موسڵ، توانییان حه‌وت ته‌رمی سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش هه‌ڵبگرنه‌وه.
عه‌قید حوسام خه‌لیل عه‌بد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی پارێزگای نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و حه‌وت ته‌رمه له ژێر داروپه‌ردوی ناوچه‌كانی مه‌یدان، زهنجهلی و سههوان به‌ری راست دۆزراونه‌ته‌وه".
ته‌رمه هه‌ڵگیراوه‌كان ته‌نیا ئێسك و پروسكیان ماوه‌ته‌وه، هیچ ناسنامه‌یه‌كیان پێ نیه و له كاتی شه‌ڕی دژ به داعش كوژراون.
به‌رێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی وتیشی ته‌رمه‌كان راده‌ستی پزیشكی دادوه‌ری كراون له موسڵ بۆ رێكاری پێویست و پشكنینی ناسینه‌وه‌یان.
پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان له نه‌ینه‌وا، له ئایاری 2018دا به فه‌رمی ده‌ستیپێكرد و له‌رێی گروپه حكومیی و خۆبه‌خشه‌كانه‌وه، روفاتی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار مه‌ده‌نی و چه‌كداری داعش هه‌ڵگیرانه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانی عیراق، زۆربه‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ی هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه له موسڵ مه‌ده‌نی بوون، له ژنان و پیاوانی به ته‌مه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێی درێژی ئێسكه‌كانیان و جلوبه‌رگ و قژ، یان زۆرێكیان به‌هۆی بۆردومانه‌وه خانووه‌كانیان به‌سه‌ریاندا روخاوه.
هێشتا سه‌دان ته‌رم له ژێر داروپه‌ردوی خانوه روخاوه‌كاندا ماون، به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه، كه وێرانكاری زۆری له نه‌ینه‌وا و به‌تایبه‌ت له‌به‌ری راستی موسڵ لێكهوتهوه.
ئه‌كره‌م مۆفه‌ق، چالاكوانی مه‌ده‌نی پێیوایه دۆزینه‌وه‌ی ته‌رم دوای زیاتر له دوو ساڵ له كۆتایی شه‌ڕ نیشانه‌ی كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه به‌رانبه‌ر موسڵ.
مۆفه‌ق ئه‌وه‌شی بۆ (كه‌ركوك ناو) وت؛ پێویسته په‌له بكرێت له پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی كۆنی ناوه‌ڕاستی موسڵ و ناوچه‌كانی تری نه‌ینه‌وا له ته‌رم، دۆسیه‌ی ته‌رمه نهناسراوهكانیش یه‌كلایی بكرێنه‌وه، چونكه زۆر خێزان هه‌یه به‌خێوكه‌ر و كه‌سی یه‌كه‌میان چاره‌نوسی هێشتا دیارنیه، نازانن له ژیاندا ماوه یاخود نا، بۆیه ناتوانن هیچ مافێكیشیان له حكومه‌ت وه‌ربگرن.
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی پارێزگای موسڵ، دوای زیاتر لە نۆ مانگ و لە نیسانی ساڵی 2017 كۆتاییهات، بەهۆیەوە سەدان مەدەنی له نێویاندا منداڵ بونە قوربانی، جگه له كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانی داعش.
به‌پێی ئاماره‌كانی پێشتری كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق، له نێو ته‌رمی ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌ی هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه، زیاتر له 800 منداڵ هه‌بوون و زۆرینه‌یان له به‌ری راستی موسڵ بون، جگه له‌وه‌ش زیاتر له دوو هه‌زار ته‌رم له گۆڕی به كۆمه‌ڵدا به‌خاكسپێردراون به‌بێ پشكنینی ناسینه‌وه.