كریستیانه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك، ته‌واوی مه‌راسیم و ئاهه‌نگه فه‌رمییه‌كانی كریسمس و جه‌ژنی سه‌ری ساڵی زاینیی هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه، وه‌ك هاوخه‌مییه‌ك بۆ قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق.
سه‌ری ساڵ و یادی لە دایكبونی حەزرەتی مەسیح، دوەم گەورەترین بۆنەی ئاینی كریستیانەكانە دوای جەژنی قیامە، لەو بۆنەیەدا كە شەوی 24ی مانگی 12 دەستپێدەكات تا رۆژی 25ی هەمان مانگ، هاوڵاتیان بە پێدانی دیاری، دانانی داری لە دایكبون، دەركەوتنی كەسایەتی بابانوئێل، ئێوارەخوان و كۆبونەوەی خێزانی رێكده‌خه‌ن.
نینۆس رامی، هاوڵاتیه‌كی كریستیانی نیشته‌جێیی كه‌ركوك و ده‌ڵێت له‌مساڵدا بۆنه فه‌رمییه‌كانیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، ته‌نیا له كڵێساكاندا نوێژ ده‌كه‌ن.
"هیچ مهراسیمێكمان نابێت و دوابەدوای نوێژی خۆمان نزا بۆ شەهیدانی خۆپیشاندانەکان و کرده‌وە توندوتیژییه‌كان ده‌كه‌ن، تا روحیان شاد بێت و چیتر خوێنی مرۆڤی بێ تاوان نەڕژێت، منداڵانیشمان بی نازی دایک و باوک نه‌بن".
خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری عیراق، نزیكه‌ی سێ مانگه به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ، نزیكه‌ی 500 كه‌س كوژراون و 27 هه‌زار كه‌سیش برینداربون به‌هۆی ئاڵۆزی و بارگرژییهكانهوه.
سەرچاوەیەک لە له کڵێساکانی شاری كه‌ركوك كه داوایكرد ناوی نه‌هێنرێت به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بڕیاردراوه وەک رێزگرتنێک بۆ خوێنی شەهیدان و بریندارەکانی خۆپیشاندان و کارماندانی دەزگا ئەمنیه‌كان، ته‌واوی مەراسیمەکانی تایبەت بە جەژنی لەدایک بونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه".
دوابه‌دوای ئه‌و بڕیاره كه‌نیسه و كڵێساكانی كه‌ركوك ئاگاداركراونه‌ته‌وه هچ ئاهه‌نگ و مه‌راسیمێكی فه‌رمی نه‌كه‌ن و ته‌نیا دوور له چاوی میدیا نوێژی خۆیان بكه‌ن.
له به‌رده‌م كڵێسای قه‌لب ئه‌قده‌س له كه‌ركوك، لافیتهك هه‌ڵواسراوه و تێیدا له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵ، باس لهوهشكراوه پێشوازی له میوانان ناكه‌ن بۆ پیرۆزبایی.