بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک، ناوی وانەبێژانی گرێبەستی پارێزگاكەی بۆ وەزارەتی پەروەردە بەرزكردەوە بە مەبەستی دامەزراندنیان.
عەبد عەلی تەعمە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەركوك، لە راگەیەنراوێكیدا ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی كانونی یەكەم، جەختیكردەوە "لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە رێككەوتین، لەسەر ئەوەی كە تەواوی وانەبێژانی گرێبەستی پەروەردەی کەرکوک ناوەكانیان بۆ وەزارەت بەرزبكرێتەوە، بە مەبەستی دامەزراندنیان و بۆ ئەو مەبەستەش هەر ئەمڕۆ ناوەكان بۆ پەسەندكردنیان رەوانەی وەزارەت كران".
ئەوەش دوای كۆبونەوەیەكی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەركوك هات لەگەڵ هەریەكە لە ئیبراهیم عەبد وەلی، بریکاری وەزارەتی دارایی بۆ کاروباری کارگێڕیی و محەمەد جەواد موسەوی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری كارگێڕیی و دامەرزاندن لە وەزارەتی پەروەردە.
كۆبونەوەكە هاوكات بۆ مەبەستی ئاشکراکردنی ناوی ئەو کەسانە بوو كە لەماوەكانی رابردودا ناویان بە مەبەستی دامەزراندن پڕكردۆتەوە، بەبێ ئەوەی وردەكاریی زیاتر ئاشكرابكەن.
دوشه‌ممه 23ی كانونی یه‌كه‌م، عه‌بد عه‌لی توعمه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ته‌واوی كاره‌كانی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن ته‌واو بووه و پێنجشه‌ممه تا كۆتایی كاتی ده‌وام ناوه‌كان راده‌گه‌یه‌نین".
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ و له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له 27ی ئاب به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكرد بۆ دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 841 كه‌س له مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارگوزار و پله وه‌زیفییه‌كانی تر، تا 15ی ئه‌یلول پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 84 هه‌زار كه‌س فۆڕمی بۆ دامه‌زراندنه‌كه پڕكرده‌وه، كه سه‌دا 60ی بۆ نێر و سه‌دا 40ی بۆ مێ ته‌رخانكراوه، به پێی خاڵ و له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما دامهزرێنراوان هه‌ڵده‌بژێردرێن.