كاره‌بای نیشتمانی كه‌ركوك، له كاتژمێرێكدا چه‌ند جارێك ده‌كوژێته‌وه به‌هۆی فشاری سه‌ر محهویلهكانهوه، ئه‌وه‌ش له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوشاردا دوباره ده‌بێته‌وه و بۆته جێی ناڕه‌زایی خه‌ڵك.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو)، له چه‌ندین گه‌ڕه‌كی ناوشاری كه‌ركوك، ژماره‌یه‌كی زۆر له محه‌ویله‌كانی كاره‌بای نیشتمانی گڕیان گرتووه یان له كاركه‌وتون، یاخود زوو زوو جۆزه‌ی محه‌ویله هه‌ڵده‌داته‌وه.
"گڕكرتنی محهویلە یان دابەزینی جۆزەكەی لە یەك گەڕەك و دوو گەڕەك نییە، بەڵكو هەموو كەركوكی گرتۆتەوە، به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی له‌لایه‌ن فەرمانگەی دابەشكردنی كارەباوه، بۆیه پێویسته خه‌ڵك خۆی پاره كۆبكاته‌وه و محه‌ویله بكڕن، چونكه پێمانوایه به فه‌رمانگه‌ی كاره‌با چاك ناكرێت" ئەرسەلان عەبدوڵا بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
ئه‌و هاوڵاتییه له گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی نیشته‌جێیه، ده‌ڵێت هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی‌یان هه‌بێت، هه‌موو نیو كاتژمێر یان كاتژمێر جارێك، جۆزه‌ی محه‌ویله‌كه هه‌ڵده‌داته‌وه به‌هۆی فشاری زۆره‌وه، ئه‌رسه‌لان وتی "پارساڵ جۆزه‌كه سوتا و به پاره‌ی خۆمان، به 250 هه‌زار دینار كڕیمان، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دوای نیو كاتژمێر سوتا".
بە سەرما و تاریكی كەس ناتوانێت ئیدارە بكات، بۆیه مەجبورین خۆمان جۆزەی محهویلەكە بەرز بكەینەوە
هه‌ركاتێك جۆزه‌ی محه‌ویله‌كان هه‌ڵبداته‌وه، یه‌كێك له دانیشتوانی گه‌ڕه‌ك، خۆی جۆزه‌كه به داری ماسیحه به‌رز ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش له وه‌رزه‌كانی سه‌رما و گه‌رما زیاتر ده‌بن، به‌هۆی به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه و فێنككه‌ره‌وه.
كاوە محێدین، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی سۆنه‌گۆلی كه‌ركوك، پێیوایه هه‌ڵدانه‌وه‌ی جۆزه و ده‌ستكاری محه‌ویله‌كانی كاره‌با مه‌ترسی زۆری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك هه‌یه، چونكه كاری ئه‌وان نیه، به‌ڵام به ناچاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، چونكه ناتوانن چاوه‌ڕوانی فه‌رمانگه‌ی كاره‌با بكه‌ن و به بێ كاره‌با بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بمێننه‌وه.
"لەگەڵ وەرزی سه‌رما خوست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زیاد دەكات و محه‌ویله‌ی كارەبای نیشتمانیی بەهۆی زەختی زۆرەوە دەتەقێت یان جۆزەكەی دێتە خوارەوە، لەم وەزەشدا بە سەرما و تاریكی كەس ناتوانێت ئیدارە بكات، بۆیه مەجبورین خۆمان جۆزەی محهویلەكە بەرز بكەینەوە".
كاوه نمونه‌ی ئه‌وه هێنایه‌وه ته‌نیا له یه‌ك هه‌فته‌دا له گه‌ڕه‌كی ئه‌واندا، چەند جارێك محهویلەی كارەباكە شورتی كردووه و زیاد له جارێك فەرمانگەی دابەشكردنی كاره‌بان ئاگاداركردۆته‌وه، تا محه‌ویله‌ی تر دابنێنن و فشاره‌كه كه‌مبكه‌نه‌وه.
له كه‌ركوك و پارێزگاكانی تری عیراق، له وه‌رزه‌كانی گه‌رما و سه‌رمادا، به گشتی دۆخی كاره‌با به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات، ئیداره‌ی شاره‌كانیش زیاد له جارێك به‌ڵێنی چاككردنی دۆخه‌كه ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ره‌نجامێكی هه‌بێت.
دانیاڵ هەمەوەندی، بەڕێوه‌بەری راگەیاندی فەرمانگەی دابەشكردنی كەركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كێشەكە لای هاوڵاتیانە، چونكە كاتێك محهویلەیەك دەسوتێت یان كێشەی هەیە چاوه‌ڕێی چاككردنەوەی ناكەن و راستەوخۆ كێبڵی كارەبایان دەگوازنەوە سەر محهویلەیەكی تر، ئەمەش وادەكات لۆدی زۆر لەسەر محهویلەكە دروستبێت ئەویش بسوتێت یان جۆزەكەی داببەزێت".
كێشه‌ی محه‌ویله؛ به‌وته‌ی فه‌رمانگه‌ی كاره‌با، له چه‌ندین گه‌ڕه‌ك دوباره بۆته‌وه و له هه‌ر شوێنێك گرفت هه‌بێت، ئه‌وا تیمه‌كانیان به‌ده‌م چارهسهركردنیهوه رۆیشتون.
"ئەمساڵ باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتیان كراوە.. ئێستا لە نێوان 14 بۆ 16 كاتژمێر كاره‌با هه‌یه، بابەتی محهویلەش لە زۆر شوێن چارەسەر كراوە".
كێشەكە لای هاوڵاتیانە، چونكە كاتێك محهویلەیەك دەسوتێت یان كێشەی هەیە چاوه‌ڕێی چاككردنەوەی ناكەن
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی كاره‌با ده‌ڵێت له كه‌ركوك زیاتر له شه‌ش هه‌زار محه‌ویله هه‌یه، له‌مساڵدا زۆرترین بودجه بۆ ئه‌و كه‌رته ته‌رخانكراوه و كێشه‌ی كه‌می محه‌ویله‌ی كاره‌باش كه هه‌بووه، له زۆر گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كانی شوان، له‌یلان و قه‌ره‌هه‌نجیر چاره‌سه‌ركراون.
به‌شێك له كاره‌بای كه‌ركوك، له‌رێی وه‌به‌رهێنه‌رێكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و به‌پێی گرێبه‌ستێك دابینده‌كرێت، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی تێكه‌وتووه و به‌وته‌ی لێپرسراوانی پارێزگاكه كه‌متر له‌و بڕه ره‌وانه ده‌كرێت كه له‌سه‌ری رێككه‌وتون.
پارێزگای كەركوك خاوەنی شه‌ش وێستگه‌ی بهرهەمهێنانی كارەبایە به توانای 650 مێگاوات، بەڵام بەهۆی پەیڕەوكردنی سیستمی مەركەزی بۆ دابەشكردنی كارەبا لەلایەن بەغداوە، كەمتر لەو رێژەیە بەپارێزگای كەركوك دەدرێت.